زۆرێك له خانمان بۆ جوانكاری ده‌ستیان و ڕازاندنه‌وه‌ی نینۆكیان بۆیه به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن زیانه‌كانی ئه‌م بۆیه چییه! له‌وباره‌یه‌وه، د.توانا محه‌مه‌د سه‌روه‌ت پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی پێست بۆ سایتی خاك وتی: له زۆرێك له بۆیه‌ی نینۆكه‌كاندا 3 مادده‌ی مه‌ترسیدار له دروستكردنیدا به‌كاردێت، ئه‌وانیش: 1- مادده‌ی Toluene ئه‌م مادده‌یه بێڕه‌نگ و ژه‌هراوییه، ده‌كرێته به‌نزینه‌وه، بۆ بریقه‌داریش ده‌كرێته بۆیه‌ی نینۆكه‌وه، له‌كاتی به‌ركه‌وتنیدا بۆ پێست خانه زیندووه‌كانی پێست ده‌كوژێت و زیانی بۆ مێشك هه‌یه‌و ده‌شبێته هۆی گێژی و سه‌رئێشه. 2- مادده‌ی میسانالFormaldehyde ئه‌م مادده‌یه بۆ مانه‌وه‌ی بۆیه‌كه بۆ ماوه‌ی زۆر به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ شێرپه‌نجه‌ی خوێن. 3- مادده‌ی Dibutyl Рhthalate ئه‌م مادده‌یه بۆ بۆنه‌كه‌ی به‌كاردێت، به‌ڵام زۆر زیانبه‌خشه بۆ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و ژه‌هراوییه. هه‌روه‌ها به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كیش كه له‌سه‌ر 24 خانم كراوه، له‌كاتی مانه‌وه‌ی بۆیه‌كه به ده‌ستیانه‌وه بۆ 6 كاتژمێر، ڕێژه‌ی مادده‌ی ژه‌هراوی فۆسفات له جه‌سته‌دا زۆر به‌رزبوه‌ته‌وه، پاش مانه‌وه‌شی بۆ 10 كاتژمێر، ڕێژه‌كه گه‌یشتوه‌ته 7 هێنده‌ی ڕێژه‌ی ئاسایی كه ئه‌وه زۆر مه‌ترسیداره. ئامۆژگاری بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین بۆیه‌ی نینۆك چییه؟ د.توانا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌كاتی كڕینی بۆیه‌دا هه‌وڵبده ئه‌و ته‌ماشای پێكهاته‌كه‌ی بكه‌یت و ئه‌وجۆره بۆیه‌ی نینۆكانه بكڕه كه له‌سه‌ری نوسراوه 5Free یان 3Free كه ئه‌وه‌ش به مانای ئه‌وه‌یه بۆیه‌كه 3 مادده زیانبه‌خشه‌كه‌ی تێدا نییه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure