به‌پێی ڕێنماییه‌كانی د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی ئه‌م خۆراكانه یارمه‌تی گه‌شه‌ی باڵا ده‌ده‌ن: 1- توور 2- سپێناخ و بڕوكلی 3- شیر‌و ماست و په‌نیر 4- ماسی به‌تایبه‌ت ماسی سه‌له‌مون و تونه 5- مریشك و گۆشتی سووری بێ چه‌وری و به‌ز 6- شۆفان یان ئاردی شۆفان، هه‌روه‌ها ئاردی بۆرو برنجی بۆرو گه‌نمه‌شامی. 7- میوه به‌تایبه‌ت مۆز، قۆخ، مانگۆ، ئه‌نه‌ناس، گێزه‌ر، قه‌یسی، كاڵه‌ك، كێوی. 8- كێوی 9- سۆیا، پاقله، نیسك، نۆك، ماش، فاسۆلیا. 10- گوێز، بادام، فستق. ئه‌و خواردنانه‌ی پێویسته نه‌خورێن یان كه‌م بخورێن: 1- شه‌كری سپی و شیرینی. 2- فاست فود وه‌ك هه‌مبه‌رگرو پیتزا. 3- خواردنه‌وه گازیه‌كان وه‌ك بیبسی و كۆلاو خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان. 4- جیلی بۆن و چبس. كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی گرنگ بۆ زیادكردنی باڵا: 1- دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ونخونی و نووستن بۆ ماوه‌ی پێویست، منداڵانی سه‌روو سێ ساڵ پێویسته ڕۆژانه نزیكه‌ی 10 تا 12 سه‌عات بخه‌ون، مێرمنداڵان پێویسته ڕۆژانه نزیكی 9 تا 10 سه‌عات بخه‌ون و زۆربه‌ی له شه‌ودا بێت. 2- ئه‌نجامدانی وه‌رزش ڕۆژانه. 3- چوونه‌به‌ر خۆر ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 20 تا 30 خوله‌ك، باشترین كاتیش نێوان سه‌عات 9 بۆ 10ی به‌یانییه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure