به‌پێی ڕاپۆرتێكی (WHO)، له هه‌ر(10)كه‌سێك له‌جیهاندا یه‌ك كه‌س هه‌وای پاك هه‌ڵده‌مژێت.به‌م دواییه ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی كه به (WHO) ناسراوه ڕاپۆرتێكی مه‌ترسیداری بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ساڵانه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا نزیكه‌ی (7) ملیۆن كه‌س به هۆی ئه‌و ته‌نۆلكه پیسانه‌وه ده‌مرن كه دزه ده‌كاته ناو قوڵایی سییه‌كانیان و دڵیانه‌وه و زۆربه‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ش مناڵانن . له‌و ڕاپۆرته‌ی ڕیكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیدا هۆشداری دراوه له‌وه‌ی كه (90%)ی دانیشتوانی جیهان هه‌وای پیس هه‌ڵده‌مژن،له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه» له شه‌ش ساڵی ڕابردووش‌دا ئاستی پیسبوونی هه‌وای ئازاد به‌رز و سه‌قامگیر بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه چڕییه‌كه‌ی له هه‌ندێك ناوچه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كه‌متر بووه‌ته‌وه «. ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له(10) كه‌سی جیهان (9)یان هه‌وایه‌ك هه‌ڵده‌مژن كه ئاستێكی به‌رزی پیسكه‌ره‌كانی تێدایه، ئه‌م ژماره‌یه‌ش هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه له‌وه‌ته‌ی ڕاپۆرتی پێشوو دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا (تیدروس ئه‌دهانوم گیبریسوس) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوه‌كه وتی» پیس بوونی هه‌وا هه‌ڕه‌شه له هه‌موومان ده‌كات ، به‌ڵام كه‌سانی هه‌ژار و په‌راوێز خراو زۆرتر ده‌بنه قوربانیی «. ئه‌و وتیشی « ناتوانین ئه‌وه په‌سه‌ند بكه‌ین كه زیاتر له سێ ملیار كه‌س له جیهاندا كه زۆرینه‌یان ژن و مناڵن ڕۆژانه ئه‌و دووكه‌ڵه كوشنده‌یه هه‌ڵمژن كه له ئاگردانی چێشتلێنان و ئه‌و شتانه‌وه ده‌رده‌چێت كه له ماڵه‌كانیاندا ده‌یسوتێنن». كورته‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی پشته‌یبه‌ستووه به جۆری هه‌وای تۆماركراو له زیاتر له 4300 شار له 108 وڵات، واته هه‌زار شار زیاتره له‌و ژماره‌یه‌ی كه له ڕاپۆرتی پێشووتردا كاری تێدا كرابوو. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه ، ساڵانه 7 ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به هۆی دزه‌كردنی هه‌ندێك ته‌نۆلكه‌وه ده‌مرن كه ده‌چێته قوڵایی سیه‌كانیان و دڵیانه‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیی یان جه‌ڵته‌ی مێشك و كێشه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته به ته‌نها چالاكییه‌كانی مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی پیسبوونی هه‌وا نییه، به‌ڵكو ئه‌و گه‌رده‌لووله لمینانه‌ی كه له بیابانیشه‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر جۆری هه‌واكه و پیسی ده‌كات. ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه (90%) ی مردنه‌كانی كه په‌یوه‌سته به پیسبوونی هه‌وا له‌و وڵاتانه تۆمارده‌كرێت كه داهاتیان كه‌م و مامناوه‌نده به تایبه‌ت له ئاسیا و ئه‌فریقیا. هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه ئه‌و ناوچانه‌ی به‌رزترین ئاستی پیسبوونی هه‌وایان هه‌یه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكور و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیادایه كه تێكرایه‌كی ساڵانه‌یان هه‌یه پێنج جار ئه‌و ئاسته دیاریكراوه تێده‌په‌ڕێنێت كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی به ئاستێكی ستانداردی داده‌نێت . سه‌رچاوه: DW
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure