ته‌لسكۆبی هابڵ وێنه‌یه‌كی ناوازه‌ی خوشكه گه‌وره‌ی ڕێگه‌ی كاكێشانی گرتووه كه پێشتر به‌م ورده‌كارییه نه‌بینراوه. ته‌لسكۆبی هابڵی فه‌زایی له‌ڕێگه‌ی كامێرا زۆر تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه كه 3(WFC3)یه، وێنه‌یه‌كی جوان و ناوازه‌ی گه‌له ئه‌ستێره‌یه‌كی گرتووه كه به خوشكه گه‌وره‌ی ڕێگه‌ی كاكێشانی ناوده‌برێت كه پێشتر ئه‌و گه‌له ئه‌ستێره‌یه وا به ورده‌كاریییه‌وه نه‌بینراوه ، بۆیه پێشیده‌وترێت خوشكه گه‌وره‌ی ڕێگه‌ی كاكێشان، چونكه یه‌كه‌م جار كه سه‌یر ده‌كرێت له گه‌له ئه‌ستێره‌ی ڕێگه‌ی كاكێشان ده‌چێت كه كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌كه‌ی خۆمانیشی تێدایه. به پێی زاناكانی ناسا» ئه‌و گه‌له ئه‌ستێره‌یه ناوی (NGC 6744)یه و شێوه‌ی لولپێچییه و پێوانه‌ی تیره‌كه‌ی (200) ساڵی تیشكییه به به‌راوورد له‌گه‌ڵ گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌ی خۆمان كه تیره‌كه‌ی (100) هه‌زار ساڵی تیشكییه». ئه‌م گه‌له ئه‌ستێره‌یه ده‌كه‌وێته كه‌لوی( پاڤو) ه‌وه كه له‌مه‌ودای 30 ملیۆن ساڵی تیشكیدایه، ئه‌گه‌ر به ته‌لسكۆبی بچووك ته‌ماشای بكرێت وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی كز ده‌بینرێت، به‌ڵام هێشتاچالاكه و ئه‌ستێره به‌رهه‌م دێنێت. ناسا ده‌شڵێت « گه‌له ئه‌ستێره‌ی (NGC 6744) سه‌نته‌رێكی به‌رجه‌سته‌ی پڕ له ئه‌ستێره‌ی زه‌ردی كۆنی هه‌یه وه‌ك ڕێگه‌ی كاكێشان و به‌دووركه‌وتنه‌وه له سه‌نته‌ره‌كه‌ی،ده‌توانرێت چه‌ند به‌شێكی باسكه تۆزگرتووه‌كه‌ی لولپێچه‌كه‌ی ببینرێت كه له سێبه‌ری هه‌ردوو ڕه‌نگی په‌مه‌یی و شین دروست بووه». له‌كاتێكدا ناوچه شینه‌كان پڕن له كۆمه‌ڵه ئه‌ستێره‌ی بچووك، ناوچه په‌مه‌ییه‌كان ئه‌و ناوچانه‌ن كه ئه‌ستێره‌یان تێدا پێكدێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه گه‌له ئه‌ستێره‌كه هێشتا زیندووه. هه‌روه‌ها گه‌له ئه‌ستێره‌یه‌كی ناته‌واو له نزیكی هه‌یه كه له گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی (ماجه‌لانی گه‌وره) ده‌چێت و له ساڵی (2005)دا شوێنێكی به كڵپه دۆزرایه‌وه به ناوی به )كووره‌ی مه‌زن 2005 (atكه له‌م وێنه‌یه‌ی(هابل) دا ده‌رنه‌چوو، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ زیندوێتی ئه‌و گه‌له ئه‌ستێره‌یه. (2005)atجۆرێكه له كوره مه‌زنه‌كانی جۆری (Ic) له كاتێكدا دروست ده‌بێت كه ئه‌ستێره‌یه‌ك داده‌ڕمێت و به‌رگه هایدرۆجینییه‌كه‌ی ون ده‌كات. سه‌رچاوه: RT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure