رۆژی 12-8-2018 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی گه‌نجان، له‌لایه‌ن گروپی گه‌نجانی كوردستانه‌وه چه‌ند چالاكیه‌ك له شانۆی رۆمانی له سلێمانی ئه‌نجامدرا. چالاكییه‌كان بۆ گه‌نجانی كوردستان بوو له‌لایه‌ن گروپی گه‌نجانی كوردستانه‌وه ئه‌نجامدراو مه‌به‌ست لێی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه بوو كه له جیهاندا به رۆژی گه‌نجان ناسێنراوه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجان بینه‌ری چالاكییه‌كان بوون. 12ی ئاب رۆژی جیهانی لاوانه‌و به‌گوێره‌ی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئێستادا نزیكه‌ی 1.8 ملیار گه‌نج له جیهاندا هه‌یه، كه ته‌مه‌نیان نێوان 10 بۆ 24 ساڵه. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ژماره‌ی گه‌نجه كه جیهان به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت، به‌ڵام له‌هه‌ر 10 گه‌نجێك یه‌كێكیان له‌و ناوچانه ده‌ژین كه ململانێ و جه‌نگ و توندوتیژی تێدایه. هاوكات 24 ملیۆن گه‌نج نه‌خوێنده‌وارن و هه‌لی خوێندنیان نییه، نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی و به‌ربه‌سته‌كانی كار‌و بازاڕ بوونی پانتاییه‌كی سنوورداركراو بۆ به‌شداریكردنی لاوان و گه‌نجان له كایه‌كانی سیاسه‌ت و مه‌ده‌نییه‌ت، بووه‌ته هۆی دوورخستنه‌و په‌راوێزخستنی لاوان و گه‌نجان له كۆمه‌ڵگه‌كان. له 17ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1999 كۆمه‌ڵه‌ی گشتی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له بڕیاری 120/54، 12ی ئابی هه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانی لاوان دیاریكرد، كه له‌و رۆژه‌دا چه‌ند چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌درێت سه‌باره‌ت به رۆڵی گرنگی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، چونكه هاوبه‌شی بنچینه‌یین له گۆڕانكاری كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها هه‌لێكه بۆ هۆشیاركردنه‌وه له‌دژی به‌ربه‌سته‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی كه روبه‌ڕووی كچ و كوڕه گه‌نجه‌كان ده‌بنه‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهان. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure