له ژیاندا قبوڵناكرێت كچان و كوڕان هاوسه‌رگیری نه‌كه‌ن، چونكه كۆمه‌ڵگا به‌لایه‌وه ئاسایی نیه‌و پێیانوایه كه پێویسته كچان و كوڕان هه‌موویان ژیانی هاوسه‌رگیری هه‌ڵبژێرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ژیانی هاوسه‌رگیری بڕیاری سه‌ره‌كی ژیانه‌و بناغه‌یه‌كیشه بۆ دروستكردنی دواڕۆژو دروستبوونی ژیانی خێزانی. كۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌ك له‌و كه‌سانه تێده‌گات كه ئه‌وانه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیری پێكناهێنن به‌خته‌وه‌ر نین و هه‌ست به ته‌نهایی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن كه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نهایی هه‌ڵده‌بژێرن له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه كه‌سانی ئازان و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن، به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌توانن گرنگی به كه‌سایاتی خۆیان بده‌ن بۆ نزیكبوونه‌وه له تێگه‌یشتن و رۆشنبیریان. له‌هه‌مانكتادا ئه‌و كه‌سانه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیری هه‌ڵنابژێرن ده‌ڵێن كه به‌هۆی ژیانی ته‌نهایی زیاتر گرنگی به بیركردنه‌وه‌و بۆچوونی خۆیان ده‌ده‌ن و بۆچوونی ده‌وروبه‌ریان زۆر به‌لاوه گرنگ نیه، هه‌روه‌ها بۆچوونی كه‌سانی تر كاریگه‌ری نیه به‌سه‌ریانه‌وه، به‌وشێوه‌یه‌ش پێیانوایه به ئازادی ده‌ژین. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیری هه‌ڵنابژێرن ده‌توانن زیاتر گرنگی به هاوڕێ و كه‌سوكاریان بده‌ن و زیاتر كاتیان له‌گه‌ڵ به‌سه‌ربه‌رن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه خۆیان به‌ته‌نها بڕیار له‌سه‌ر ژیان ده‌ده‌ن. خاك - س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure