ئاشكرایه كه نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له نه‌خۆشيیه درێژخایه‌نه‌كان و زاڵبوون به‌سه‌ریدا كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام چه‌ندین رێگه هه‌یه كه پێويسته بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بكرێت، یان بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌و حه‌ب و ده‌رزی ئینسۆلینه كه‌مبكرێته‌وه كه ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه رۆژانه وه‌ریبگرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ى. لێره‌دا چه‌ند خاڵێك باسده‌كه‌ین كه به‌هۆیانه‌وه ده‌توانیت زۆر به‌ئاسانی زاڵبیت به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌دا: 1- پێوسته رۆژانه چاودێری رێژه‌ی شه‌كر بكه‌یت له خوێندا: ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئامێرێكه‌وه‌یه شاشه‌یه‌كی بچوكی هه‌یه كه رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا به ژماره ده‌نوسێت، به‌كارهێنانی زۆر ئاسانه‌و ده‌توانیت خۆت چاودێری وردی نه‌خۆشییه‌كه بكه‌یت. پێویسته هه‌موو به‌یانییه‌ك پێش نانخواردن ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی دروستت ده‌ستبكه‌وێت، رێژه‌ی ئاسایی شه‌كر له خوێندا پێویسته له‌نێوان 80 بۆ 120 بێت، ئه‌گه‌ر كه‌متر بێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سه شه‌كره‌ی دابه‌زیوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر له 120 زیاتر بێت ئه‌وا شه‌كره‌ی به‌رزبۆته‌وه. 2- پێویسته پشوو بده‌یت: پێویسته توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره رۆژانه بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك پشوو بده‌ن، به‌جۆرێك كه له‌وكاته‌دا گوێبیستی هیچ شتێك نه‌بن. 3- پیاسه‌كردن: به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانایانی ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتووه، هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر رۆژانه 1.5 كیلۆمه‌تر یان له هه‌فته‌یه‌كدا 10 كیلۆمه‌تر به‌پێ بڕوات، ئه‌گه‌ری توشبوونی به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆر كه‌مده‌بێته‌وه، به‌ئاسانیش ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشی شه‌كره بكات. 4- ده‌بێت رۆژانه 8 سه‌عات بخه‌ویت: له‌مباره‌یه‌وه چه‌ندین توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه 8 سه‌عات خه‌وتن له شه‌و و ڕۆژێكدا زۆر پێویسته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه، چونكه رێژه‌ی ئینسۆلین له له‌شدا رێكده‌خات و ئارامی به نه‌خۆشه‌كه ده‌به‌خشێت. 5- وه‌رزشكردن: ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك سه‌عات وه‌رزش بكه‌یت، سوودێكی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی، به‌و مه‌رجه‌ی قورساییه‌كه كه‌مبێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه ماسولكه‌كان لاواز نه‌بن. 6- ئاوی جۆ: خواردنه‌وه‌ی یه‌ك په‌رداخ ئاوی جۆ له‌گه‌ڵ نانی ئێواره‌دا زۆرگرنگه، چونكه رێگری له به‌رزبوونه‌وه‌ی گلوكۆز له خوێندا ده‌كات. 7- خۆپاراستن له خه‌مۆكی: پێویسته له خه‌مۆكی و دوودڵی دووربكه‌ویته‌وه، چونكه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئه‌و كێشانه‌ی دووچاری توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی هه‌ست ناسك بیت و نه‌توانیت زاڵبیت به‌سه‌ر كێشه‌كانتدا، ئه‌وا پێویسته سه‌یری فیلمی كۆمیدی بكه‌یت، چونكه له‌وكاتانه‌دا بیر له‌و شتانه ناكه‌یته‌وه كه توشی خه‌مۆكیت ده‌كات. خاك - س/ Best Health Mag
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure