كاریگه‌رییه‌كانی فشاری ده‌روونی له‌سه‌ر پێست و جه‌سته‌ی مرۆڤ چییه؟ له‌وباره‌یه‌وه د.هێمن فاتح حه‌مه‌كریم پزیشكی پسپۆڕی ده‌روونی به سایتی خاكی ڕاگه‌یاند: ئاشكرایه په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی دووئاڕاسته له‌نێوان باری ده‌روون و پێست و جه‌سته‌ی مرۆڤدا هه‌یه، بۆ نموونه فشار‌و دڵه‌ڕاوكێ زیپكه دروستده‌كات، له‌هه‌مانكاتدا زیپكه‌ش فشار‌و ناڕه‌حه‌تی ده‌روونی دروستده‌كات، له‌وانه‌ش: 1- زوو پیربوون: له‌كاتی فشاری ده‌روونی مادده‌ی كۆرتیزۆڵ به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌رده‌درێت و بڕی كۆرتیزۆڵی زیاد له‌پێویستیش له له‌ش ده‌بێته هۆی تێكدانی سوڕی خوێنی پێست، له كۆتاییشدا مولوله‌كانی ده‌موچاو لاواز ده‌كات و به‌مه‌ش پێسته‌كه پیرتر ده‌رده‌كه‌وێت. 2- چرچ و لۆچی ناوچه‌وان: توڕه‌بوون و هه‌ڵچوونی زۆر ده‌بێته هۆی زیاد له‌پێویست گرژبوونی ماسولكه‌كانی ده‌موچاو، به‌تایبه‌ت پێستی ناوچه‌وان، به‌وهۆیه‌شه‌وه هێڵی چرچی زووتر ده‌رده‌كه‌وێت. 3- چرچی نێوان برۆكان: له‌حاڵه‌تی خه‌مۆكی توند، هه‌ندێجار به‌هۆی برۆهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی زۆر، ده‌بێته هۆی دروستبوونی چرچ له‌نێوان برۆكان. 4- ته‌نگژه‌ی موو ده‌رهێنان: یه‌كێكی تر له‌و حاڵه‌ته ده‌روونیانه‌ی هه‌ندێك كه‌س به‌هۆیه‌وه ده‌ناڵێنن، بریتییه له ئاره‌زوویه‌كی خۆنه‌ویست بۆ ده‌رهێنانی مووی سه‌ر، برۆ، ڕیش... 5- زیپكه: به‌هۆی فشاری ده‌روونی، دڵه‌ڕاوكێ، دڵته‌نگی...، به‌رگری له‌ش كه‌مده‌كات و زیپكه‌و په‌ڵه دروستده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش له هه‌ندێك كه‌س دره‌نگ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌رییه پزیشكییه‌كانی پێست هه‌یه. 6- لاوازی و خورانی نینۆك: یه‌كێك له نیشانه‌كانی ترس، دڵه‌ڕاوكێ و شه‌رم بریتییه له خواردنی نینۆك، به‌مه‌ش دووچاری لاوازی ده‌بێت. 7- هه‌ڵكه‌ندنی پێست: یه‌كێكی تر له حاڵه‌ته ده‌روونیه‌كان، بریتییه له هه‌وڵێكی پێكۆنترۆڵنه‌كراوی دووباره‌ی خود، بۆ هه‌ڵكه‌ندنی پێست، برین و زیپكه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure