لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له ئه‌نیستیتوی Karolinska ئه‌نجامدراوه، ده‌ریخستووه كه‌سانێك كه لانیكه‌م یه‌ك منداڵیان هه‌یه، زیاتر ده‌ژین له‌وانه‌ی منداڵیان نییه. دوو ساڵ زیاتر ده‌ژین لێكۆڵه‌ران زانیارییه‌كانی 700000 پیاو و 725000 خانمی سویدیان له‌به‌رچاو گرتووه كه له‌نێوان ساڵه‌كانی 1911 بۆ 1925 له‌دایكبوون، په‌یوه‌ندییه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه له‌نێوان منداڵ و مه‌ودای ته‌مه‌ن. به رێژه‌یه‌كی ناوه‌ندی پیاوانی ته‌مه‌ن 60 ساڵی بێ منداڵ 18,4 ساڵی تر له ژیاندا مابوونه‌وه، به‌ڵام پیاوانی هاوته‌مه‌نی ئه‌وان كه خاوه‌نی منداڵ بوون، 20,2 ساڵ واته نزیكه‌ی دوو ساڵ له‌وان زۆرتر ژیابوون. پیاوان زۆرتر سوودی لێوه‌رده‌گرن دایكایه‌تی ساڵ و نیوێك ده‌خاته‌سه‌ر ته‌مه‌نی خانمێكی 60 ساڵان و به‌مشێوه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وان لانیكه‌م خاوه‌نی یه‌ك منداڵ بووبن، به رێژه‌یه‌كی ناوه‌ندی 24,6 ی تر له ژیاندا ده‌مانه‌وه. (به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی خانمان له پیاوان زۆرتره). له‌ڕاستیدا هۆكاری كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی منداڵ له‌سه‌ر درێژایی ته‌مه‌ن بۆ لێكۆڵه‌ران روون نییه، به‌ڵام شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه بوو كه هیچ جیاوازییه‌ك له ئاكامه‌كه‌دا نه‌بینرا كاتێك منداڵه‌كه له‌گه‌ڵ دایك و باوكی ژیابوو یان لێیان دووربوو. خاك - س illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure