14/8/2018 10:18 AM

بایرن میونخ نرخی ئەلكانتارای ئاشكرا كرد

رۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاوییان كردووەتەوەكە یانە باڤارییەكە نرخی ئەو یاریزانەی ئاشكرا كردووە .

یانەی بایرن میونخ لەپێناو دەست بەرداربوون لە ئەلكانتارا داوای 70 ملیۆن یۆرۆی لە ریاڵ مەدرید كردووە .


چاوەرێ دەكرێت ریاڵ مەدرید ئەو یاریزانەی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە بهێنێتە ریزەكانی و لە ناوەندی یاریگا پشتی پێ ببەستێت .


ئەلكانتارا پێشتر رای گەیاندبوو ئارەزوو دەكات بگەرێتەوە یانەی بەرشەلۆنە بەڵام یانەكەی پێشوی هیچ بۆندیاكیان پێشكەش نەكردووە .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved