خواردنی میوه ڕۆژانه زۆر پێویسته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی شه‌كره بوون، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆش دوورده‌كه‌ونه‌وه له خواردنی میوه‌ی تام شیرین له‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كر له خوێندا، له‌كاتێكدا زۆر گرنگه كه بزان زۆربه‌ی میوه‌كان یارمه‌تی ڕاگرتنی ئاستی شه‌كر ده‌ده‌ن و ڕێگری ده‌كه‌ن له به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆر له ئاستی شه‌كره‌و خۆپاراستن له نزمبوونه‌وه‌ی شه‌كر له خوێندا له‌ڕێژه‌ی ئاسایی كه زۆر ترسناكتره له به‌رزبوونه‌وه‌ی، به‌مه‌رجێك بڕی مامناوه‌ندو به تازه‌یی و له‌نێوان ژه‌مه‌كان بخورێت نه‌ك به‌شێوه‌ی شه‌ربه‌ت و وشكراو. میوه‌كان كامانه‌ن؟ له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ پسپۆڕی زانستی خۆراك به سایتی خاكی راگه‌یاند: باشترین جۆره‌كانی میوه بۆ نه‌خۆشی شه‌كره ئه‌مانه‌ن: * هه‌رمێ * شلیك * شاتوو و توی سورو توتڕك و بلاك بێری * مزره‌سێو و سێوی سه‌وزو هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز * قۆخ * كاڵه‌ك * ئۆڤۆگادۆ * كاڵه‌ك * سندی و لیمۆو پڕته‌قاڵ * كێوی و گێلاس ئه‌مانه‌ش ئه‌و میوانه‌ن كه پێویسته ڕۆژانه یه‌ك جار زیاتر نه‌خورێن: * شووتی، یه‌ك قاش * مۆز، یه‌ك دانه * هه‌نجیر، دوو بۆ سێ ده‌نك * خورما، یه‌ك بۆ سێ ده‌نك * ترێ، به‌تایبه‌ت ترێی ڕه‌ش * هه‌نار، یه‌ك دانه خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure