به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه، نانخواردنی دره‌نگانی شه‌و مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك‌و پرۆستات‌و چه‌ند شێرپه‌نجه‌یه‌كی تر نه‌خۆشییه‌كی تر زیاد ده‌كات. سیستمی دروستی نانخواردنێكی هاوسه‌نگ كلیلی له‌شێكی ساغه، توێژینه‌وه پزیشكییه نوێیه‌كانی په‌یمانگای(به‌رشه‌لۆنه) بۆ ته‌ندروستیی جیهانیی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و ڕاستییه زیادكردووه كه ڕیتمی بیۆلۆجیی له خوارددندا چه‌نده گرنگه، به شێوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه نانخواردنی ئێواره یان شێوكردن له دره‌نگانی شه‌ودا زیانی ته‌ندروستیی زۆری هه‌یه. توێژه‌ره‌وه‌كانی ئه‌و په‌یمانگایه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه په‌یڕه‌وكردنی سیستمێكی خۆراكیی دروست وا ده‌كات مرۆڤ جگه له‌چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه له‌زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی تریش به دوور بێت، له‌وانه‌ش شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. ئه‌و توێژه‌ره‌وانه به ئه‌زمون بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وانه‌ی ئێواران نانی ئێواره ده‌خۆن یان شی‌و ده‌كه‌ن ڕێژه‌ی توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و پرۆستاتا ( 25%) كه‌متره له چاو ئه‌وانه‌ی دره‌نگانی شه‌و یان ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش نووستن نان ده‌خۆن. ئه‌مانه له كاتێكدایه كه توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشتر سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان جۆری خواردن، (گۆشتی سوور و میوه و سه‌وزه ) و شێرپه‌نجه، بۆ ئه‌مه‌شه توێژه‌ره‌وان پشتیان به‌ستووه به (1800) كه‌س له تووشبوان به‌نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاتا و 1000 كه‌سی ساغ ، بۆ ماوه‌یه‌ك چاودێری شێوازی ژیانی ئه‌و دوو گروپه‌یان كردووه له ڕووی خواردن و خه‌وتنیان و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌ینێن بۆ پاراستنی ته‌ندروستیان. ئه‌نجامه‌كانیش ده‌ریخستووه كه نه‌خۆشه‌كانی شێرپه‌نجه زیاتر ئاره‌زوویان له ژه‌مه سووكه‌ڵه‌كان بووه له شه‌ودا و پێش ئه‌وه‌ی بخه‌ون، ته‌نانه دوای ئه‌وه‌ی ئاگاشیان له باری ته‌ندروستیی خۆیان بووه. توێژه‌ره‌وه‌كان ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وت كه شێوازه‌كانی خواردن له ڕۆژدا په‌یوه‌سته به كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی تووشبون به‌شێرپه‌نجه، چونكه پزیشكان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه خواردنی نانی ئێواره له دره‌نگانی شه‌ودا پرۆسه‌ی زینده‌پاڵكردن خێرا ده‌كات له بری ئه‌وه‌ی هێواشی بكاته‌وه و ڕاده‌ی شه‌كریش له ناو خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه . له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به سیستمی خۆراك و شێرپه‌نجه كراون كه ده‌ره‌نجامه‌كانیان له‌گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه‌دا بڵاو كراونه‌ته‌وه ، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌عاتی بیۆلۆژی له‌شی مرۆڤ یان ڕیتمی ڕۆژانه‌ی بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی ڕێنمایی و ڕاسپارده‌كانی تایبه‌ت به خۆراك و خواردن ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی خۆپاراستن له هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه. پڕۆفیسۆر (مانولیس كوگیفیناس) كه توێژه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و بواره‌یه وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌نجامانه ته‌واو ڕاست بن، ئه‌وا شوێنه‌وار و كاریگه‌ریی قوڵییان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕاسپارده تایبه‌تانه‌ی سه‌باره‌ت به‌دوا ژه‌می سه‌ره‌كی ده‌درێن به‌ر له‌وه‌ی كه‌سه‌كه بچێت بۆ ناو جێگه‌ی نووستنی‌و ئه‌مه‌ش به ته‌واوی كاریگه‌ریی ده‌بێت بۆ خۆپاراستن نه‌ك به‌ته‌نها له‌شێرپه‌نجه به‌ڵكو بۆ خۆپاراستن له‌زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی بوونه‌ته نه‌خۆشییه ترسناكه‌كانی سه‌رده‌م و هه‌ڕه‌شه له گیانی مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن» سه‌رچاوه:DW
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure