16/8/2018 09:07 AM

كۆنفرانسی زانستی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت

بە سەرپەرشتی زانكۆی سلێمانی و قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن، كۆنفرانسی زانستی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە رۆژەكانی 18/19-8-2018 لە هۆڵی بۆنەكانی قەزای پێنجوێن بە سەرپەرشتی زانكۆی سلێمانی و قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن، كۆنفرانسی زانستی پێنجوێن بۆ موفتی پێنجوێنی شاعیری هۆشیاربوونەوەو هەڵوێست بەڕێوەبچێت.

كۆنفرانسەكە دوو تەوەری گرنگ لەخۆدەگرێت، تەوەری یەكەم شیكردنەوەی شیعرەكانی موفتی پێنجوێنییە لەرووی زمان و چاكسازی كۆمەڵایەتی و ئايین، هەروەها پرسەكانی نیشتمانی و ژنان و سەرجەم ئەو بابەتانەی پەیوەستە بە شیعرەكانیەوە. تەوەری دووەمیش بریتییە لە لایەنی كۆمەڵایەتی شاعیری ناوبراو لەرووی لایەنە شاردراوەو نەنوسراوەكانی ژیانی شاعیرو رۆشنبیری ئەوكاتەی پێنجوێنی.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved