هه‌مووان ده‌زانین زۆرخواردن و زۆر دانیشتن و وه‌رزش نه‌كردن و مه‌له نه‌كردن هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌ڵه‌وبوون، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێكی تریش هه‌ن كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه بۆ قه‌ڵه‌وبوون، به‌ڵام تاكه‌كان زۆر گرنگی پێناده‌ن، هه‌ربۆیه توێژه‌ران ئامۆژگاریت ده‌كه‌ن ئاگاداری ئه‌م خاڵانه بن تا قه‌ڵه‌و نه‌بن و ته‌ندروستیتان باش بێت. * حه‌پی دژه سكپڕی (مه‌نع) هۆكاری قه‌ڵه‌وبوونه، بۆیه ژنان ده‌بێت ئاگاداری خواردنی ئه‌و حه‌په بن و رێگه‌یه‌كی تری مه‌نعكردن هه‌ڵبژێرن. * قه‌له‌قی كاریگه‌ری زۆره له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وبوون، بۆیه هه‌وڵبده ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كت هه‌بوو زوو چاره‌سه‌ری بكه تا قه‌له‌ق نه‌بیت و به‌وهۆیه‌شه‌وه قه‌ڵه‌و نه‌بیت. * ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی غوده‌ی ده‌ره‌قیان هه‌یه، ئه‌گه‌ری قه‌ڵه‌وبوونیان زۆره، بۆیه ئه‌بێت ئاگاداری خۆیان بن و چاره‌سه‌ری پێویست به‌كاربهێنن. * ناڕێكی خه‌وتن، ئه‌گه‌ر به‌باشی و له‌كاتی خۆیدا نه‌خه‌ویت، قه‌ڵه‌و ده‌بیت، هه‌ربۆیه له‌كاتی گونجاو‌دا بخه‌وه‌و له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكیشدا (8) سه‌عات كه‌متر مه‌خه‌وه. * دروستبوونی كیس له‌سه‌ر هێلكه‌دان و وه‌ستانی سوڕی مانگانه، كه له‌مكاتانه‌دا خانمان قه‌ڵه‌و ده‌بن به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی كه‌مه‌ریاندا (ورگ)، بۆیه پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت و سیستمێكی گونجاوی خۆراكت بۆ دابنێت. * جگه‌ره‌كێشان و مه‌ی خواردنه‌وه‌ش هۆكاری قه‌ڵه‌وبوونن، بۆیه تا ده‌توانیت لێیان دووربكه‌وه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر ناشوانیت به‌یه‌كجاری وازیان لێبهێنیت ئه‌وا رێژه‌ی خواردنه‌كه‌یان كه‌مبكه‌ره‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure