سه‌رخه‌و شكاندنی دوای نیوه‌ڕوان ده‌توانێت مێشك 5 ساڵ گه‌نجتر رابگرێت، به‌ڵام ئه‌مه به‌ستراوه‌ته‌وه به ماوه‌ی خه‌وتنه‌كه‌وه. لێكۆڵه‌ران له زانكۆی Pennsylvania به‌و ئاكامه گه‌یشتوون كه خه‌وێكی كورت له دوای نیوه‌ڕۆدا مێشك و هه‌روه‌ها توانای بیرهێنانه‌وه‌ش به‌هێز ده‌كات. له تۆژینه‌وه‌یه‌كدا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجام دراوه‌و 3000 كه‌س تێدا به‌شداربوون، ئه‌وانه‌ی له دوای نانی نیوه‌ڕۆ بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك سه‌رخه‌ویان شكاندبوو، له بیرهێنانه‌وه‌و هه‌روه‌ها تاقیكاری بیركاری و ئه‌زموونه‌كانی تردا سه‌ركه‌وتووتر بوون له‌چاو ئه‌وانی تر، چ ئه‌وانه‌ی زۆرتر له كاتژمێرێك خه‌وتبوون و چ ئه‌وانه‌ی كه‌متر له‌و ماوه‌یه خه‌ویان لێكه‌وتبوو. ئه‌و به‌شداربووانه‌ی سه‌رخه‌ویان نه‌شكاندبوو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی زۆرتر یان كه‌متر له‌و ماوه‌یه خه‌وتبوون، له تاقیكردنه‌وه‌كاندا چوار بۆ شه‌ش جار خراپتر بوون له‌وانه‌ی وا ماوه‌ی سه‌رخه‌وه‌كه‌یان نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر بوو، به‌مشێوه‌یه ده‌ركه‌وت كه ماوه‌ی خه‌و بڕیارده‌ره له‌سه‌ر ئه‌م كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌ی سه‌رخه‌و شكاندنی دوای نیوه‌ڕوان. لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن: سه‌رخه‌و شكاندن له درێژماوه‌دا په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتنی باشتر‌و ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ باشتركردنی دۆخی تێگه‌یشتن لای به‌ته‌مه‌نه‌كان. مه‌به‌ست له تێگه‌یشتن لێره‌دا توانای تێگه‌یشتن له بواره نوێیه‌كانداو هه‌روه‌ها فێربوونی شتی نوێ له رێگه‌ی بیركردنه‌وه، ئه‌زموونكردن و به‌رداشتی دیده‌ییه. خاك – س/ illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure