سه‌باره‌ت به قوربانىكردن بۆ جه‌ژنى قوربان، ڤێتەرنەری سلێمانی چه‌ند ڕێنماییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستى هاووڵاتیان و گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كانى ئاژه‌ڵان ئه‌و ڕێنماییانه‌یان په‌یڕه‌وبكرێت. لە ڕاگەیەنراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات: بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی هاووڵاتیان و ڕێگاگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ، داوا لە هاووڵاتیان ده‌كه‌ین هەوڵبدەن لە كوشتارگەكان ئاژەڵەكانیان سەرببڕن. لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵەكانيشدا كاری سەربڕینكردن لە شوێنێكی خاوێن بێت، كە پێشتر شوێنەكە شۆرابێت و گشت پاشماوەكانی ئاژەڵەكە لە كیسی نایلۆن بكرێت و بدرێتە ئۆتۆمبێلی خاشاك گواستنەوە. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو: ئامۆژگاری هاووڵاتیان بكرێت لەكاتی دابەشكردنی گۆشتی قوربانی لەكیسی روون و بێڕەنگ بێت و ئامۆژگاری هاووڵاتیانيش بكرێت گۆشتی قوربانی 12 سەعات لە ساردكەرەوە بمێنێتەوەو دواتر بەكاربهێنرێت خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure