ئێواره‌ی رۆژی 16-8-2018 له شاری سلێمانی چاپی نوێی (یادی قه‌ندیل)ی دیوانی شه‌هید مه‌لا عه‌لی بڵاوكرایه‌وه، كه چه‌ندین هۆنراوه‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و خۆڕاگری له‌خۆده‌گرێت. به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران و كه‌سایه‌تی سیاسی و هاووڵاتیان، له مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه سووره‌كه‌ی شاری سلێمانی، له مه‌ڕاسیمێكدا چاپی نوێی (دیوانی قه‌ندیل)ی شه‌هید مه‌لا عه‌لی بڵاوكرایه‌وه، دیوانه‌كه چه‌ندین هۆنراوه‌ی پێشمه‌رگه‌و قاره‌مانی دیاری كورد شه‌هید مه‌لا عه‌لی له‌خۆده‌گرێت كه هه‌ندێكیانی له ژووری سێداره‌دا نووسیوه. ده‌رباره‌ی ئامانجیان له به‌چاپگه‌یاندنه‌وه‌ی ئه‌م دیوانه شیعره، سه‌رپه‌رشتیاری دیوانه‌كه وتی: له‌ڕاستیدا دیوانه‌كه نوسخه‌ی نه‌مابوو كه‌سانێكی زۆریش به‌دوایدا ده‌گه‌ڕان، هه‌روه‌ها به پێویستیشمان زانی گه‌نجان و چین و توێژه‌كان به هۆنراوه جوانه‌كانی ئه‌م شاعیره شادبنكه خاوه‌ن هه‌ستێكی نیشتیمانی به‌رز بووه. له كۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه‌شدا، باست حه‌مه غه‌ریب چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كی (دیوانی قه‌ندیل)ی خوێنده‌وه‌و كتیبه‌كه‌ش به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure