18/8/2018 09:31 AM

بۆ هاوكاری توشبووانی تالاسیما كۆنسێرتێك سازده‌كرێت

له‌ شاری سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكه‌وه‌ كۆنسێرتێكی خێرخوازی بۆ هاوكاری توشبووانی نه‌خۆشی تالاسیما سازده‌كرێت.

به‌ چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، ڕێكخراوی هایما بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای سلێمانی، كۆنسێرتێكی خێرخوازی بۆ هونه‌رمه‌ندان (نه‌جمه‌ددینی غوڵامی، عادل هه‌ورامی، سامان عومه‌ر و خاتوو ژینا) سازده‌كات، داهاتی ئه‌م كۆنسێرته‌ش بۆ توشبووانی نه‌خۆشی تالاسیما ته‌رخان ده‌كرێت.

كۆنسێرته‌كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 26-8-2018 سه‌عات5:00ی ئێواره‌ له‌ ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی سازده‌كرێت.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved