لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر برنجدا گرتووه كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش هاووڵاتیانی شاری سلێمانی لێ ئاگادارده‌كاته‌وه. به‌روار محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكان رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی له شاری سلێمانی، له یه‌كێك له كۆگاكان ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له شه‌ست فه‌رده برنجدا گیراوه. وتیشی: ئه‌و برنجه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه ناوی (برنجی خۆمان)ه كه بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه‌و فه‌رده‌كه‌شی دووباره دووراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها لیبڵه‌كه‌شی به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق نیه. راشیگه‌یاند: نموونه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین، ده‌ركه‌وتووه برنجه‌كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه. سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوا له هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویستیه‌كانیان ئاگاداری ئه‌وجۆره برنجه بن، له‌كاتی هه‌بوونیدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure