بۆ خۆپاراستن له په‌تای سكچوون ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه 1- پێویسته تانكی ئاوی خواردنه‌وه به‌رده‌وام پاكبكرێته‌وه، بۆ نموونه لانیكه‌م شه‌ش مانگ جارێك و ده‌بێت تانكی ئاوه‌كان به‌رده‌وام سه‌ری داپۆشراو بێت. 2- سه‌وزه‌و میوه به‌باشی بشۆردرێته‌وه به مادده‌ی په‌رمه‌نگه‌ناتی پۆتاسیۆم. 3- خواردنی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌و ده‌ستگێڕه‌كان مه‌ترسیدارن و خۆتیان لێ بپارێزه بۆ دووربونت له نه‌خۆشی سكچوون. 4- له‌كاتی بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك كه زیان به ته‌ندروستی هاووڵاتیان بگه‌یه‌نێت، پێویسته نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی یاخود به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه. 5- دڵنیابه له سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌كه‌ت و پاكوخاوێن ڕاگرتنی. 6- نه‌خواردنی ئه‌و به‌روبومانه‌ی به ئاوی قورس و پیس ئاوده‌درێت. 7- شوشتنی ده‌سته‌كانت به‌باشی پێش ئاماده‌كردنی خواردنه‌كان و دوای چوونه ته‌والێت و پێش نانخواردن. 8- ته‌نها به‌فرگری ماڵه‌كانتان به‌كاربهێنن بۆ ساردكردنی ئاوی خواردنه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌هۆڵ و به‌فری سه‌رجاده و كۆڵانه‌كان به‌كارمه‌هێنه، چونكه ڕه‌نگه به ئاوی پاكژكراو دروست نه‌كرابێت. خاك - س/ ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure