ئازاره‌كانی وه‌كو سه‌رئێشه، ئازاری پشت، سك ئێشه... ده‌بێته هۆی بێزاركردنی مرۆڤ و پێویسته به شێوازێكی زانستی هه‌وڵبده‌ین ئازاره‌كه‌مان نه‌مێنێت، بێگومان ده‌رمانی ئازارشكێن یه‌كێكه له ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی باو هه‌یه كه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هه‌ندێك له هاووڵاتیانه‌وه دووباره ده‌كرێته‌وه‌و زیانی بۆ ته‌ندروستی و ژیانی ئه‌و كه‌سانه هه‌یه. له‌وباره‌یه‌وه، د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆڕ له زانستی ئازار‌و به‌نج و نه‌خۆشی جومگه‌كان، هه‌ڵه باوه‌كان له‌كاتی به‌رهێنانی ده‌رمانه ئازارشكێنه‌كانی بۆ سایتی خاك خسته‌ڕوو، ئه‌وانیش: 1- زیاتركردنی بڕی ده‌رمان گه‌ره‌نتی نه‌مانی ئازار یان خێراتر چاره‌سه‌ری ناكات، بگره به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ری ڕوودانی زیانه لاوه‌كییه‌كانی ده‌رمانه‌كه زیاد ده‌كات و ڕه‌نگه ده‌نكی دووه‌م یان سێیه‌م كاریگه‌رییه باشه‌كانی ده‌نكی یه‌كه‌م نه‌هێڵێت. 2- خواردنی دوو ده‌رمانی ئازارشكێن به‌یه‌كه‌وه له‌هه‌مانكاتدا، هه‌موو ده‌رمانێك میكانیزمی كاركردنی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه جیاوازه له ده‌رمانی تر، به‌سه‌ریه‌كه‌وه خواردنی دوو جۆر ده‌رمانی ئازارشكێن ڕه‌نگه هیچ سوودی نه‌بێت و زۆربه‌ی جار زیان به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. 3- هه‌ڵگرتن و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌رمان، زۆرجار ده‌رمانه‌كه واده‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌رده‌چێت یان تێكده‌چێت به‌هۆی شێ و به‌رزی پله‌ی گه‌رماو تیشكی خۆر‌و ڕووناكییه‌وه یان له‌ناو ئۆتۆمبێلدا، ئه‌وكاته ده‌رمانه‌كه بێ سووده‌و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی دروستده‌كات. 4- به‌كارهێنانی ده‌رمانێك كه پزیشك بۆ كه‌سێكی تری نووسیبێت، ئه‌گه‌ر زۆره ئه‌و ده‌رمانه بۆ تۆ گونجاو نه‌بێت، هه‌رچه‌نده نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌ی له تۆ بچێت، تۆش به‌هه‌مانشێوه ده‌رمانی تایبه‌ت به خۆت مه‌ده به كه‌سانی تر. 5- لێخوڕینی ئۆتۆمبێل پاش خواردنی هه‌ندێك جۆری ده‌رمانی ئازارشكێن، چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه گێژبوون و لێڵی له بینین و دابه‌زینی شه‌كره‌و دابه‌زینی فشاری خوێن یان به‌رزبووه‌نه‌وه یان كاریگه‌ری لاوه‌كی لێبكه‌وێته‌وه كه توانای لێخوڕینی ئۆتۆمبێلت نه‌بێت. 6- خواردنی ده‌رمانی ئازارشكێن له‌گه‌ڵ ده‌رمانی نه‌خۆشی تر به‌یه‌كه‌وه له‌هه‌مانكات، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌ردوو ده‌رمانه‌كه‌و زیادبوونی كاریگه‌ری لاوه‌كی و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی. 7- له‌تكردنی حه‌پ، ئه‌گه‌ر له ناوه‌ڕاستی حه‌په‌كه شوێنكی ته‌نكتر نه‌بوو و به‌ئاسانی له‌تكرا، نابێت به زۆر له‌تبكرێت، هه‌روه‌ها نابێت ده‌رمانی ناو كولاج ده‌ربهێنرێت چونكه سوودی كه‌مه‌و زیان به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت. 8- خواردنی ده‌رمانی ئازارشكێن له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه كحولیه‌كان یان پاش كه‌متر له‌یه‌ك سه‌عات دوای خواردنه‌وه‌ی كحول. 9- پێدانی ده‌رمانێك بۆ مرۆڤی پێگه‌یشتوو به منداڵ، بۆ نموونه ئه‌سپرین چونكه ته‌نانه‌ت ئه‌سپرینی منداڵ نابێت بدرێت به منداڵی كه‌متر له شانزه ساڵ. 10- گوێنه‌گرتن له پزیشكی ده‌رمانساز یان تێنه‌گه‌یشتن له ڕێنمیاییه‌كانی چۆنیه‌تی و كاتی به‌كارهێنانی ده‌رمان یان پاپه‌ند نه‌بوون پێیه‌وه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure