19/8/2018 09:40 AM

شاتره‌نجزانێكی كورد مێژوویه‌ك تۆمارده‌كات

عه‌لی ره‌شید، كه‌ شاتره‌نجزانی نێوده‌وڵه‌تی كورده‌، له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پۆستێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نووسیویه‌تی مێژوویه‌كم تۆماركرد.

له‌ پۆسته‌كه‌یدا هاتووه‌، به‌بێ دۆڕاندن گه‌وره‌ترین شانازی مێژوویی بۆ خۆی و كوردو كوردستان و عیراقیش چنیوه‌ته‌وه‌، كه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ له‌بیرناكرێت. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوی خۆی له‌ مێژووی یانه‌ی لیڤه‌رپولی به‌ریتانیا نووسیوه‌.

ئه‌و شاتره‌نجزانه‌ ناوی خۆی خستووه‌ته‌ سه‌ر كۆنترین مێزی شاتره‌نجی به‌ریتانیا، كه‌ تائێستا هیچ كوردێك یان عیراقیه‌ك به‌ده‌ستی نه‌هێناوه‌.
 
له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ پاڵه‌وانێتی ناوخۆی یانه‌ی شاتره‌نجی لیڤه‌رپول به‌بێ دۆڕاندن پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌، توانیویه‌تی ناوی خۆی بخاته‌ سه‌ر كۆنترین مێزی شاتره‌نجی به‌ریتانیاو لیڤه‌رپول و ناوی خۆی بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ وه‌ك مێژوویه‌كی له‌بیرنه‌كراو بهێڵێته‌وه‌.

جێی باسه‌، ئه‌و مێزی شاتره‌نجه‌ ناوی پاڵه‌وانه‌كانی یانه‌كه‌یانی ده‌خه‌نه‌سه‌رو ده‌بێته‌ مێژوویه‌كی گه‌وره‌ بۆ یانه‌كه‌و یاریزانه‌كه‌ش. هه‌روه‌ها مێزه‌كه‌ش ساڵی 1893 دروستكراوه‌و له‌ ساڵی 1894 ناوی یه‌كه‌م پاڵه‌وانی تێدا نووسراوه‌و ئێستاش ناوی هه‌موو پاڵه‌واناكانی یانه‌ی لیڤه‌رپولی تێدایه‌ تا ده‌گاته‌ ناوی عه‌لی ره‌شید كه‌ بۆ پاڵه‌وانی ساڵی 2018 تۆماركراوه‌.

خاك













created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved