له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی بۆنه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، خواردنی چه‌ره‌سات به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت، به‌ڵام ئایا سووده‌كانی چین و چۆن له كات و ساتی تردا له بواره پزیشكییه‌كه‌وه به‌كاریبهێنین؟ كام جۆره‌یان پێكهاته‌و سوودی زیاتره‌و بۆ كام جۆری نه‌خۆشی كاریگه‌ری هه‌یه؟ له‌مباره‌یه‌وه به‌پێی ڕێنماییه‌كانی د.عه‌قید عابد عه‌لی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی هه‌ناو، رایگه‌یاند كه خواردنی ئه‌مجۆرانه‌ی چه‌ره‌سات سوودێكی زۆر به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت و له‌زۆر بواری پزیشكیدا سوودی تایبه‌تی هه‌یه، له‌وانه‌ش: *فستق، بسته ڕێژه‌ی چه‌وری %٦٣،٥ پرۆتین ٢٤،٤ ئاو ٥،٩ نیشاسته ٣،٥ خۆڵه‌مێشه ١،٣ ڕیشاڵی سلیلۆز ١،٣ ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزاكانی فۆسفۆڕ،پۆتایسۆم، سۆدیۆم، ڤیتامین ئه‌ی و بی تێدایه. سووده پزیشكییه‌كانی: 1- چه‌وری ناترۆفۆسفۆڕی تێدایه بۆ گه‌شه‌ی ده‌ماغ و زیره‌كی و زیادكردنی چڕی هۆش و بیر‌و له‌بیرچوونه‌وه باشه. 2- وزه‌ی له‌ش زیاد ده‌كات و پوك و ددان توندوتۆڵ ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی تینویه‌تی. 3- توێكڵه‌كه‌ی بۆ دڵتێكچوون و ترشی گه‌ده‌و سورێنچك باشه، سوودی بۆ كۆكه‌و نه‌خۆشییه‌كانی سی هه‌یه. 4- ده‌بێته هۆی زیادبوونی شیری دایك، هه‌روه‌ها چه‌وری و كانزا زیاد ده‌كات. 5- بۆ نه‌خۆشییه‌كانی ئافره‌تان باشه‌و چالاكی جنس زیاد ده‌كات. *بادام بادام چه‌وری زۆری ناتیری تێدایه، ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین ئه‌ی، بی ١ و بی ٢ بی ٥ بی٦، هه‌روه‌ها كانزای فۆسفۆڕ، پۆتاسیۆم، مه‌گنسیۆم، سۆدیۆم، گۆكردو ئاسنی تێدایه. سووده پزیشكییه‌كانی: 1- بۆ ڕه‌وانی سوودی هه‌یه، جگه‌له‌وه‌ش گیراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاو و شه‌كردا باشه بۆ كۆكه‌و هه‌ناسه‌ته‌نگی و سه‌رئێشه. 2- بۆ نه‌خۆشییه‌كانی پێست به‌كاردێت وه‌ك زیاده هه‌ستیاری پێست، نه‌رمكردن و ڕۆشنكردنه‌وه‌ی پێست و لابردنی قڵیشاوی، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری سوتاوی پله یه‌ك ده‌كات. 3- زه‌یته‌كه‌ی كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت وه‌ك زه‌یتی زه‌یتوون وایه كه له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مریكا كراوه. 4- بادام ماسولكه‌كان خاوده‌كاته‌وه بۆیه بۆ ڕه‌قبوونی ماسولكه‌كان سوودی هه‌یه وه‌ك گیراوه‌ی مه‌رهه‌م. 5- چاو به‌هێزده‌كات به‌تایبه‌ت له‌كاتی شه‌ودا چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین ئه‌ی.
*گوێز گوێز، شه‌كر، مادده لینجه‌و نیوسن هه‌روه‌ها كانزای ئاسن، كالیسیۆم، مس و زینك و پۆتاسیۆمی تێدایه. ڤیتامینی وه‌ك ئه‌ی و بی ١ بی ٢ تێدایه‌و له توێكڵه‌كه‌شیدا زه‌یت و مادده لینجه‌و زوڵال و كانزاو سلیلۆزو ئاوی تێدایه. سووده پزیشكییه‌كانی: 1- گه‌ڵاكه‌ی بۆ قه‌بزی و نه‌خۆشییه‌كانی پێست و هه‌ستیاری باشه‌و توێكڵه‌كه‌ی بۆ ڕه‌وانی و به‌شه سه‌وزه‌كه‌ی كرمی ڕیخۆڵه ده‌كوژێت و توێكڵی داره‌كه‌ی كاریگه‌ری عاره‌قكردنی هه‌یه. 2- چالاكی له‌ش زیاد ده‌كات و به‌رگری له په‌ككه‌وته‌یی ده‌كات. 3- گوێز به‌رگری له وه‌رینی قژ ده‌كات و بۆ چاكبوونه‌وه‌ی برین باشه‌و شه‌كره‌ی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه. 4- بۆ چاره‌سه‌ری ڕه‌قبوونی هه‌میشه‌یی هه‌روه‌ها ڕه‌قبوون و بزماری پێیه‌كان باشه به دانانی توێكڵی سه‌وز له‌سه‌ر شوێنه‌كه. 5- گوێزو شه‌كراوی هاڕاو له‌گه‌ڵ شه‌كرو میوه‌ی تر به‌كاردێت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه‌و ئاره‌زووی خواردن و چالاكی جگه‌رو كرداری جنسی. 6- هاڕاوه‌ی توێكڵی گوێزی وشك وه‌ك مه‌رهه‌م به‌كاردێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی ددان و به‌هێزكردنی پووك. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure