مامۆستا عومه‌ر ساقی كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی نیشتمانپه‌روه‌ر‌و روناكبیر‌و په‌روه‌رده‌كاری كوردستان بوو، خزمه‌تێكی زۆری به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی كردووه‌و شوێنپه‌نجه‌ی به‌خزمه‌تكردنی په‌روه‌رده‌و زمانی شیرینی كوردییه‌وه دیاره. ساڵی 1915 له گه‌ڕه‌كی سه‌عدوناوای ئامێزی قه‌ڵای دێرینی شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی شاره‌دێی ته‌ڕكه‌ڵانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك بوون. ساقی حه‌سه‌نی باوكی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی به‌جێهێشتووه‌و له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه. ساقی له قوتابخانه‌ی ئاینی و ئاسایی خوێندوویه‌تی و قۆناغه‌كانی خوێندنی له هه‌ولێر‌و به‌غدا ته‌واو كردووه‌و بووه به مامۆستا، له‌زۆبه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان وانه‌ی به مناڵانی كوردستان وتۆته‌وه‌و فێری خوێندن و نووسینی كردن و به‌گیانی كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری گۆش و په‌روه‌رده‌ی كردوون. به‌هۆی هه‌ڵویسته نیشتمانییه‌كانه‌وه زۆرجار سزادراوه‌و دوور خراوه‌ته‌وه بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌و باشووری عیراق. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا‌و له‌ساڵانی چله‌كاندا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ شاری سلێمانی و خۆی به‌بایه‌خه‌وه باسی ئه‌و شاره ئه‌كات و وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگی بیری نه‌ته‌وایه‌تی و رۆشنبیری پێناسه‌ی كردووه‌و شاری سلێمانی زۆر خۆشویستووه‌و هه‌ربۆیه‌ش هه‌روه‌ك باسی ئه‌كه‌ن زۆرجار ئه‌و شیعره به‌رزه‌ی ئه‌سیری شاعیری گوتۆته‌وه فه‌رموویه‌تی: ئه‌ی ئه‌سیری هێنده عیشقی میللـه‌تی كوردت هه‌یه لام وه‌هایه بشمری هه‌ر گردی سه‌یوانت ده‌وێ هه‌ر له‌خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و شاره، له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ كچی خانه‌واده‌یه‌كی ناسراوی ئه‌و شاره به‌ناوی خاتوو ناجیه‌ی كچی عارف ئه‌فه‌ندیی ئه‌مین ئه‌فه‌ندی فه‌رخه هاوسه‌رگیری ئه‌كات و به‌رهه‌می ئه‌و هاوسه‌رگیرییه سێ كوڕ‌و دوو كچ ئه‌بێ. مامۆستا عومه‌ر له‌سلێمانی رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌رانی ئه‌و شاره‌دا به‌هێز ئه‌كات و خزمه‌تێكی زۆری په‌روه‌رده‌ییش به‌وشاره ئه‌كات و چه‌ندین كه‌سی ناسراو له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و فێری خوێنده‌واری بوون. له‌ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابروودا ئه‌گه‌ڕیته‌وه شاری هه‌ولێر‌و وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی خزمه‌ت به‌و شاره دێرینه‌و ره‌وتی په‌روه‌رده‌و خوێندن ئه‌كات. په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ روناكبیرانی شاری هه‌ولێردا ئه‌بێ به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ مامۆستا گیوی موكریانی هاوڕێی گیانی به‌گیانی بووه‌و زۆر جار چاپخانه‌كه‌ی مامۆستا موكریانی بۆته جێژوانی روناكبیران و له‌وێ كۆبوونه‌ته‌وه. مامۆستا عومه‌ر ساقی خولیای ئه‌وه بووه كه زمانی كوردی له‌وشه‌ی بێگانه پاكبكاته‌وه‌و وشه‌ی په‌تی كوردی به‌كاربهێنی، له‌و بواره‌دا شوێن په‌نجه‌ی دیاره‌و به‌شێكی گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كانی هه‌ولێر وه‌ك (ئازادی، شۆڕش، زانیاری) له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه ناونراون. هه‌روه‌ها چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێری به‌ناوی كوردی‌و ناوی شاعیرانه‌وه ناوناوه. ئه‌م مامۆستا گه‌وره روناكبیر‌و به‌هره‌مه‌ندی كوردستان له‌رۆژی 6ی ئابی 1973 بۆ دواجار له‌شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد‌و هه‌ر له‌و شاره به‌خاكسپێردرا. له‌دوای كۆچی دوایی مامۆستا گیوی موكریانی هاوڕێی شیعرێكی جوانی بۆ سه‌ر كێلی قه‌بره‌كه‌ی نووسی كه ئه‌ڵێ: ده‌ردم ئه‌و ده‌رده سه‌رم نایه‌وه خاكی ولاتم وه‌ك خۆی مایه‌وه ده‌رچووم له دونیای پڕ له‌كاره‌سات پێش ئه‌وه‌ی گه‌لم بگا به‌ئاوات دروودی رێز‌و وه‌فا‌و ئه‌مه‌كداری بۆ گیانی پاك‌و پیرۆزی مامۆستا عومه‌ر ساقی په‌روه‌رده‌كار‌و رووناكبیر كه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی داگیرساوو پرشنگدار له‌ئاسمانی هه‌ولێر‌و كوردستاندا ئه‌دره‌وشێته‌وه. خه‌لیل عه‌بدوڵڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure