خورما: شوێنی سه‌ره‌كی بریتییه له دوورگه‌ی غه‌ره‌ب پاشان بڵاوبووه‌ته‌وه بۆ ئاسیا، وزه‌ی زۆری تێدایه‌و شه‌كره‌كه‌ی سوكه‌و پاش نیو كاتژمێر ئاماده‌یه بۆ هه‌رسكردن، به‌پێچه‌وانه‌ی خواردن و میوه‌كانی تر كه ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت بۆ هه‌رسكردن، هه‌روه‌ها ڤیتامینی ئه‌ی و بی زۆر زیاتری تێدایه له میوه‌كانی تر. میسرییه كۆنه‌كان خورمایان ناسیوه‌و له‌سه‌ر دیواره كۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته وێنه‌ی هه‌ڵكه‌نراوه. عه‌ره‌به‌كانیش له‌كاتی جه‌نگدا به كه‌مێك خورما ماوه‌یه‌كی باش شه‌ڕیان كردووه‌و خۆراكی سه‌ره‌كیان خورما بووه. خورما ئه‌م پێكهاتانه‌ی تێدایه: * ڤیتامینی ئه‌ی و بی و شه‌كری فراكتوزو گلوكۆزو سوكڕۆز * كانزای ئاسن و كالسیوم و مه‌گنسیۆم وفسفۆر * زه‌یت و ریشاڵ و سلیلۆز له‌ڕووی پزیشكییه‌وه خورما چ سوودێكی هه‌یه‌و بۆ كام جۆری نه‌خۆشی سوودبه‌خشه؟ له‌وباره‌یه‌وه د.عه‌قید عابد عه‌لی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی هه‌ناو به سایتی خاكی راگه‌یاند: 1- بۆ به‌هێزكردنی چاو باشه، چونكه ڤیتامینی ئه‌ی تێدایه. 2- بۆ چاره‌سه‌ری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه باشه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤیتامینی ئه‌ی تێدایه كه به‌رگری خانه داپۆشراوه‌كانی ناو بۆرییه هه‌واكان زیاد ده‌كات. 3- هه‌موو ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌كان چالاك ده‌كات وه‌ك بۆن و تام و بینین و بیستن و هۆش و بیریش تیژ ده‌كات. 4- هێمنكه‌ره‌وه‌یه، چونكه مه‌گنسیۆمی تێدایه. 5- ده‌ماره‌كان به‌هێزده‌كات، به‌هۆی بوونی ڤیتامین بی، هه‌روه‌ها وزه‌یه‌كی زۆریش بۆ وه‌رزشه‌وانان دابینده‌كات. 6- چالاكی جگه‌ر زیاد ده‌كات. 7- بۆ نه‌خۆشییه‌كانی پێست باشه، چونكه ڤیتامین ئه‌ی تێدایه. 8- بۆ چالاكی مێشك و ددان باشه، به‌هۆی فسفۆر تێیدا. 9- چالاكی جنسی زیاد ده‌كات. 10- بۆ كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ به‌سووده، له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌كری فراكتوزی تێدایه. 11- بۆ هه‌رس و ڕه‌وانی باشه، چونكه ڕیشاڵ و ڤیتامین بی تێدایه. 12- رێگری له ئاره‌قكردنه‌وه ده‌كات و بۆنی جه‌سته خۆشده‌كات. 13- بۆ به‌ساڵاچووانیش چالاكی خوێن زیاد ده‌كات. زه‌نجه‌فیل: زه‌نجه‌فیل له ئاسیا چیاكانی ئه‌ندیز، له ئه‌مریكای باشور‌و جامایكاو ئه‌فریقا زۆره. پێكهاته‌كه‌ی زه‌یتی هه‌ڵچوو، مادده‌ی لینج و بنێشت، نیشاسته‌و لینگین، ترشی خه‌ل و پۆتاسیۆم و گۆگردی تێدایه. له‌ڕووی سوودی پزیشكییه‌وه، د.عه‌قید عابد عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه: 1- چالاكی له‌ش زیاد ده‌كات. 2- بۆ هه‌رسكردن و قه‌بزی باشه. 3- چاره‌سه‌ری سكچوون ده‌كات. 4- سوڕی مانگانه رێكده‌كاته‌وه. 5- بۆ نه‌خۆشی سه‌رماو هه‌ڵامه‌ت باشه. 6- چاره‌سه‌ری هه‌وكردن و نه‌خۆشییه‌كانی جومگه ده‌كات. 7- بۆ به‌رگری له سه‌رسوڕانی ناو سه‌یاره‌و ته‌یاره. 8- تۆشكه‌ی قژی سه‌ر لاده‌بات. 9- خوێن خاوده‌كاته‌وه. 10- پیری دواده‌خات. 11- بیر‌و هۆش و چالاكی جنسی زیاد ده‌كات. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure