26/8/2018 10:03 AM

لەیارییەكی دراماتیكیدا ناپۆلی میلانی توشی دۆران كرد

لە یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی سێریا ئەی ئیتاڵی یاری لوتكە لەنێوان هەردوو یانەی میلان و ناپۆلی ئەنجامدارا.

سەرەتا میلان توانی لەرێگەی هەردوو یاریزان بۆنافینتۆرا و داڤید كالابیرا یانەكەیان پێش بخەن بەدوو گۆڵ.

بەڵام دوا بەدوای ئەو دوو گۆڵ یانەی ناپۆلی بەشێوەیەكی جیاواز دەركەوتن ویارییەكەیان هەڵگەراندەوە بەرووی خۆیاندا كاتێك لە خولەكەكانی 53 و 67 و 80 توانیان بەسێ گۆڵ ئەنجامی یارییەكە لە دۆرانەوە بكەن بە بردنەوە .

بەو بردنەوەیەش ناپۆلی توانی دووەم سێ خاڵی ئم وەرزە بەدەست بهێنێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved