به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌ڕێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوودا 6.2 به پێوه‌ی ڕێخته‌ر بووه. له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خاك نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه: له زه‌نجیره بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه شه‌وی ڕابردوو تۆماركراوه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ناوچه‌ی تازه ئابادی پارێزگای كرماشان به قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر به گوڕی 6.2 پله‌ی ڕێخته‌ر به دووری 150 كیلۆمه‌تر له داتا سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌زمه‌ر تۆماركراوه‌و له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانيش هه‌ستی پێكراوه‌و له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیانی گیانی و ماددیشى لێكه‌وتۆته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure