دوای ٨٠ ساڵ لە توێژینەوەیەك زانایان هۆکاری خۆشبەختی مرۆڤ دەدۆزنەوە. بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی (هارڤارد)ی ئەمریکی زانایان گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوان هاوڕێیەتی باش و خۆشبەختیدایە هەیە. تویژینەوەکە لە ساڵی ١٩٣٨ دەستی پێکردووەو هەریەك لە جۆن کەنەدی، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و بن برادلی کانا، سەرنوسەری ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بەشداریان تێداکردووە پشتی بە چەند پرسیارێکی گشتی وەك چۆنیەتی ژیان و تەندروستی و باری هاوسەرگیری بەستووە. لە کۆتایی توێژینەوەکەدا ئەوە سەلمێنراوە کە بوونی پەیوەندی هاوڕێیەتی باش دەورێکی گرنگ دەبینێت لە پارێزگاری بیرو هۆش و لایەنی فیزیکی جەستەی مرۆڤ. لای خۆشیەوە روبرت دینغر، سەرۆکی توێژینەوە دەرونیەکان لە نەخۆشخانەی ماساشوستس، ئاماژە بەوەدەکات دروستکردنی پەیوەندی و خۆشبەختی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی و جەستەی مرۆڤ هەیە. خاك- ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure