لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر پاككه‌ره‌وه له‌ناوده‌به‌ن، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: له پشكنیه‌كانی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رنه‌چووه بۆیه له‌ناوده‌برێت. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر پاككه‌ره‌وه‌دا گیراوه. وتیشی: بڕی ئه‌و پاككه‌ره‌وه‌ی له‌و كۆگایه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه 650 كارتۆنه‌و جۆره‌كه‌ی (فلاش)ه، نموونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی جۆری كراوه بۆ پشكنین. روونیشيكرده‌وه، پاش پشكنینی پاككه‌ره‌وه‌ی (فلاش) له‌لایه‌ن كۆنترۆڵی جۆری سلێمانییه‌وه، ده‌ركه‌وتووه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عیراق دروست نه‌كراوه‌و وه‌ڵامه‌كه‌ی به گونجاو نییه بۆ به‌كارهێنان دراوه‌ته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و پاككه‌ره‌وه‌یه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری پێویست ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure