لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، كه سۆسی ته‌ماته‌ی كوڵاو و هه‌روه‌ها كه‌چه‌پ له‌شمان له شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت. له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر میوه سووره‌كان، لێكۆڵه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه سۆسی ته‌ماته كوڵاوه‌كان به‌كتریای باش له ریخۆڵه‌كان زیاد ده‌كات، بۆیه هه‌ستاون به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی ته‌ماته‌و سۆسه‌كانی له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌و گه‌یاندوونیه‌ته له‌ناوچوون. ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه بووه‌ته هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی تری تایبه‌ت به خۆپاراستن له شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌و هه‌روه‌ها په‌یره‌وكردنی سیستمێكی خواردنێكی ته‌ندروست بۆ پاڵپشتیكردنی چاره‌سه‌ره ئاساییه‌كانی شێرپه‌نجه. لێكۆڵه‌ران ئه‌وه‌شیان روونكردووه‌ته‌وه كه تێگه‌شتن له چۆنیه‌تی شێوازی لێنان و هه‌رس، كاریگه‌ری له‌سه‌ر سووده ته‌ندروستییه‌كانی، له‌وانه‌یه بتوانێت له داهاتوودا هاوكاربێت له دروستكردنی به‌رهه‌می خۆراكی ته‌ندروست. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure