28/8/2018 09:21 AM

تۆتنهام یاری لوتكەی لە مانچستەر بردەوە

لە میانی یاریەكانی هەفتەی سێیەمی خولی پریمەرلیی ئینگلیزی و لە یاری لوتكەی هەفتەدا.


یانەی تۆتنهام بویە میوانی یانەی مانچستەر یونایتدی شەیتانە سورەكان.


لەگێمی یەكەمدا یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات بەڵام لەگەڵ دەست پێكی گێمی دووەمی یاریەكە هاری كینی گۆڵكاری مۆندیال توانی یەكەم گۆڵ بۆ تۆتنهام تۆماربكات لەخولەكی 50 دا  ,پاشان دوای دوو خولكی تر لۆكاس مۆرا تۆتنهامی كردە خاوەن گۆڵی دووەم.


پێش ئەوەی یاریەكە بەرەو كۆتایی بچێت مۆرا جارێكی تر مۆرینهۆی راهێنەری مان یونایتدی توشی شۆك كردو لەخولەكی 84 دا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆمار كرد.
بەوبردنەوەیەش تۆتنهام بووە خاوەنی 9 خاڵ لەكۆی سێ یاری و مانیونایتدیش لە سێ یاریدا تەنها خاوەنی سێ خاڵە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved