سه‌باره‌ت به هۆكارو چاره‌سه‌ری له‌وزرتێن، د.سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب پسپۆڕی هه‌ناوی به سایتی خاك روونكردنه‌وه‌ی دا‌و وتی: له‌وزه‌تێن، بریتییه له دوو گرێ لیمفاوی كه ده‌كه‌ونه هه‌ردوو لای قورگ و به‌رگریكاری یه‌كه‌من له توشبوون به به‌كتریاو ڤایرۆس. جۆره‌كانی هه‌وكردنی له‌وزه‌تێن: - هه‌وكردنی توندی له‌وزه‌تێن، نیشانه‌كانی ده‌مێنێته‌وه له‌ماوه‌ی 3 بۆ 4 رۆژ تا 2 هه‌فته. - هه‌وكردنی دووباره‌ی له‌وزه‌تێن، نه‌خۆش له‌ماوه‌ی سالێكدا چه‌ندجارێك توشی ده‌بێت. -هه‌وكردنی به‌رده‌وامی له‌وزه‌تێن، نه‌خۆشه‌كه به‌رده‌وام نیشانه‌كانی ده‌بێت وه‌كو هه‌وكردنی گه‌روو و له‌وزه‌تێنه‌كان و ناخۆشی بۆنی ده‌م. نیشانه‌كانی هه‌وكردنی له‌وزه‌تێن: 1- هه‌ڵئاوسانی له‌وزه‌تێن و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سپی و زه‌رد له‌سه‌ر له‌وزه‌تێنه‌كان. 2- ئاسته‌نگی له قوتدانی خواردندا. 3- به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش. 4- ته‌نگه‌نه‌فه‌سی 5- گۆڕانكاری له ده‌نگدا به‌هۆی هه‌وكردنی له‌وزه‌تێنه‌كانه‌وه. 6- هه‌ڵئاوسانی لیمفه گرێ‌كان به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی مل و قوڕگ. 7- بۆنی ده‌م ناخۆش ده‌بێت. له منداڵدا به‌م نیشانانه ده‌ناسرێته‌وه: - لیكی دێته خواره‌وه به‌هۆی قوتدانی ناڕه‌حه‌ت و به‌ئازار - ره‌تكردنه‌وه‌ی خواردن - زوو بێتاقه‌ت ده‌بێت چاره‌سه‌ر: 1- كه‌سی توشبوو ده‌توانێت خۆی چاره‌سه‌ربكات له ماڵه‌وه، ئه‌ویش به پشوودان و خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی و گه‌رمی زۆر، غه‌رغه‌ره‌كردن به ئاوی گه‌رم و خوێ و دووركه‌وتنه‌وه له شوێنی ته‌پوتۆزو جگه‌ره‌كێشان. 2- به‌كارهێنانی ئه‌نتی بایۆتیك، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا به‌كاردێت كه هه‌وكردنه‌كه به‌هۆی به‌كتریاوه بێت و به‌پێ‌ی رێنمایی پزیشك ده‌بێت. 3- نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی له‌وزه‌تێن، بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌كرێت كه هه‌وكردنی زۆر‌و دووباره‌یان هه‌یه‌و له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆره‌وه بڕیاری لێده‌درێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure