28/8/2018 05:53 PM

چاپكردنەوەی بەرهەمەكانی چیرۆكنووس وڕۆمانووس گەلاوێژ

 

تەواووی بەرهەمە كانی خاتوو گەلاوێژ، بە چاپێكی نوێ-ەوە، كەوتە بەردیدەی خوێنەران و بەم زوانەش وەك یە كەمین نووسەری كورد هە موو بە رهەمەكانی لەوێب سایتی galawezh.com  بڵاودەكرێتەوە.
ڕۆژنامەنووس ژینۆ عەبدولڵا، بەڕیویەری وێب  سایتی گەلاوێژ، ئاماژەی بەوەكرد، وێب سایتی گەلاوێژ هەر لەسەرەتای دامەزراندن وكردنەوەی بەڕووی بینەران وخوێنەراندا بەپێویستی زانیوە بەرهەمەكانی چیرۆكنووس وڕۆمانووس گەلاوێژ بۆ جارێكی تر چاپ بكرێنەوە بەوپێیەی ئەم بەرهەمانە ئێستا لەكتێبخانەكاندا بەدەست ناكەون وخوێندنەوەشیان گرنگییەكی زۆری فیكری وسیاسی وسۆسیۆڵۆژی وهونەری  هەیە وناكرێت پشتگوێ بخرێت.
ئاشكراشیكرد،  هەر بۆیە داواكەرییەكەی ستافی وێب سایت بەهەند وەرگیراو لەماوەیەكی دیاریكراودا بیست ویەك كتێب لەبەرهەمەكانی نووسەر بەتیراژی هەزار دانە چاپ كرایەوە.ئەم بەرهەمانە، خۆیان لەچیرۆك وڕۆمان ونۆڤلێت ویادەوەری ویاداشت وئەدەبیاتی منداڵان ووەرگێڕاندا دەبینێتەوە،چەندین شێواز وتەكنیكی هونەری ودەربڕینی وفیكری لەخۆ دەگرێت .سەرجەمیشیان لەنێو ڕێبازی ڕیاڵیزمی شۆڕشگێڕی وسۆشیاڵیزمی وڕەخنەیی وبابەتیدا دەسووڕێنەوە.
بەڕیویەری وێب  سایتی گەلاوێژ، ڕوونیكردەوە بە هەمائاهەنگی بەڕیوبەری دیوانی وەزراتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان،یەكەمجار بەسەر هەر 90 كتێبخانەكەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و شاری كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان و شاری بە غدا و  دواتر كتێبخانەی سەرجەم زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دابەش ئەكرێت و پاشان دەزگاو ناوەندە ڕۆشنبیری و ڕووناكبیری و توێژەران بە بێ بەرامبەر دابەش دەكرێن.هەروەك لە بەرنامەشدایە بەسەر كتێبخانەو زانكۆكانی كوردستانی خۆرهەڵات و ڕۆژئاواشدا دابەش بكرێت.
هاوكات  پ .د. زاهیر لە تیف كەریم كەزۆرترین  لێكۆڵینەوەو توێژینەوەی بە هاوكاری ، پ..د. نیان نەوشیروان مەستی ، دەربارەی ئەدەبیاتی گەلاوێژ ئەنجامداوەو سەرپەرشتیاری وێب ساتی   galawezh.com  یە ، ئاشكرایكرد، بە هۆی گرنگی بو بایەخی ئۆنلاین و تۆڕەكانی سۆشیال میدیاوە لەئایندەیەكی زۆر نزیكدا ئەم بەرهەمانە لەوێب سایتی گەلاوێژدا دەچنە نێو سستمی دابەزینەوە بەبێ بەرامبەر.ئەمەش لەپێناو بەرجەستەكردنی ناوەڕۆكی ئەو بەرهەمانەیە لەلایەن خوێنەری كورد وعەرەبەوە چونكە بەشێك لەبەرهەمەكان وەرگێڕاونەتە سەر زمانی عەرەبی.ئەمە جگە لەوەی ئەم دابەزینە ماوەكان بەزووترین كات دەبڕن وخوێنەریش،لەهەر جێگەیەك بێت، هیچ بەهانەیەكی گەیشتنی لەبەردەمدا نامێنێت.بە تایبەت لە ماوەی ڕابردوودا داواكارییەكی زۆر هە بوو لە ناوەوەی وڵات و دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی بەزوترین كات بە رهەكانی خاتوو گەلاوێژ بە ئۆنلاین بڵاو بكرێتەوەوو زۆرترین خوێنەر و توێژە لە ناوەو دەرەوەی وڵات سوودی لێ ببینێ.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، پ.د. نیان نەوشیروان فواد مەستی بەڕیوبەری نووسینی وێب سایتی galawezh.com   ئاماژەی بەوە كرد، نووسەر،گەلاوێژ،تەواو ڕێبازە فەلسەفییەكەی جۆن لۆك ودەیڤد هیومی بەنێو ئەزموونگەرایی جێبەجێ كردووە كەئەم ڕێبازە پشت بەڕەهەندە هەستییەكان دەبەستێت ولێرەشەوە گەلاوێژ خۆی دەبێتە بەشێك ئەزموونی ئەزموونگەرایی .ئامانجەكەشی بریتیە لەوەی كەچۆن ئەزموون لەئەزموونگەرایی جودا بكاتەوە ولەبری ئەوەی پشت بەئەزموونە دەرەكییە پێش وەختەكان ببەستێت ئەوا خۆی،لەڕێگەی هەستەكانەوە، دەبێتە ئەزموون بۆ ئەوانی تر.جگە لەمەش مەبەستێتی كەئەزموونگەرایی ببەستێتەوە بەئینتۆڵۆژیای كوردەوە ولێرەشەوە گەلاوێژ،وەك خودێكی بزێو وبەئەزموون،دەگەڕێت بەدوای مانا باڵاكاندا كەبەرژەوەندی هەمووانی پێوە بەندە.ئەمەش بەشێوەیەك لەشێوەكان دەچێتە بواری پڕۆسەی فەزای دەقە كراوەكان وبازنە ئارگیومێنتەكانیش لەبەردەم خوێنەر وخاوەن دەقدا دەكرێنەوە.

خاك

 







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved