له‌گه‌ڵ زۆربوونی فشاره‌كانی ژیان و كار، رێژه‌ی نائارامی ده‌روونی زیاد ده‌كات، بۆیه پێویستی مرۆڤ بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئارامبوونه‌وه زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وای له كۆمپانیایه‌ك كردووه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری باوه‌ش و گه‌ڕان به‌دوای باوه‌ش به‌خشێكی لێهاتوو به‌بڕی 40 دۆلار له كاتژمێرێكدا. كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی به ناوی team tactics رایگه‌یاندووه: چالاكی باوه‌ش رێكده‌خات بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌ست به فشاری ده‌روونی ده‌كه‌ن و به‌دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕٍێن باوه‌شێكیان پێببه‌خشێت. ئه‌م چالاكییه له‌ژێر ره‌شماڵێكدا رێكده‌خرێت و شێوازی هێوركردنه‌وه‌ی كه‌لتووری هندییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت و رۆژانه ماوه‌ی 8 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربووان زۆرترین باوه‌ش به‌ده‌ستبهێنن. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، باوه‌ش پێداكردن و دروستكدنی په‌یوه‌ندی له كه‌سانی تر له‌ڕێی به‌ریه‌ككه‌وتن، ده‌بێته هۆی ده‌ردانی هۆڕمۆنی دڵخۆشی وه‌ك سیرۆتونین و ئۆكسیتوسین كه ره‌وشت و هه‌ستی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure