كۆمپانیای گوگڵ تایبه‌تمه‌ندیيه‌ك بۆ گه‌ڕان به‌دوای زانیاری‌دا زیاد ده‌كات و خوێنه‌ران ده‌توانن به ده‌نگ و ره‌نگ یاخود ته‌نها به ده‌نگ بابه‌ته‌كانیان ده‌ستبكه‌وێت. له‌وباره‌یه‌وه، یوسی ماتیاس جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای گوگڵ رایگه‌یاندووه: ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه وا له خوێنه‌ر ده‌كات كه زووتر‌و باشتر ئه‌و بابه‌تانه‌یان ده‌ستبكه‌وێت كه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن. وتیشی: خوێنه‌ران ده‌توانن له رێگه‌ی Google Go له‌و تایبه‌تمه‌ندییه سوودمه‌ندبن و ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌یانه‌وێت به ده‌نگ و ره‌نگ یاخود ته‌نها به‌ده‌نگ ده‌ستیان بكه‌وێت. جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای گوگڵ راشیگه‌یاند: له ئێستادا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه به 28 زمانی جیهانی به‌رده‌سته‌و به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت بابه‌ت و هه‌واڵی درێژ‌و مامناوه‌ندی ده‌ستبكه‌وێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت خێرایی ده‌نگه‌كه زیادبكات یان كه‌میبكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توارێت خێرایی خوێندنه‌وه‌كه زیادبكات یان خاوی بكاته‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure