بۆنی خۆش بۆ هه‌مووان تایبه‌تمه‌ندییه‌ك ده‌به‌خشێت و واده‌كات لای ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت سه‌رنجڕاكێشتر بیت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆنت خۆش بێت و رێژه‌ی سه‌رنجڕاكێشیه‌كه‌ت بۆ ده‌وروبه‌ر زیاتربێت و بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر بمێنێته‌وه، ئه‌وا پابه‌ندی ئه‌م رێنماییانه بكه: 1- بۆنه‌كه له‌و به‌شانه‌ی جه‌سته‌ت بپرژێنه كه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر بۆنه‌كه‌ی پێوه ده‌مێنێته‌وه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و شوێنانه خوێنی زۆر لێوه هاتوچۆ ده‌كات واده‌كات بۆنه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو جه‌سته‌ت هه‌بێت و بۆنێكی خۆشت پێببه‌خشێت، وه‌كو ژێر یان پشتی گوێ، كه‌مێك سه‌رو له‌پی ده‌ست، مل. 2- دوای پرژاندنی بۆنه‌كه به‌و به‌شانه‌ی جه‌سته‌ت، به‌ده‌ست بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌و هه‌وڵبده خۆی هه‌ڵیبمژێت یان وشكبێته‌وه. 3- ئه‌گه‌ر كه‌لوپه‌لی جوانكاریت به‌كارهێنا هه‌وڵمه‌ده بۆنه‌كانی به‌ربكه‌وێت، چونكه هه‌م زوو بۆنه‌كه ده‌ڕوات و هه‌م ره‌نگیشی تێكده‌دات. 4- دوای خۆشۆردن راسته‌وخۆ بۆن به‌كارمه‌هێنه‌و چاوه‌ڕوان بكه تا جه‌سته‌ت به‌ته‌واوی وشكده‌بێته‌وه. 5- هه‌وڵبده جۆری بۆنه‌كه‌ت به‌پێی وه‌رزه‌كان بگۆڕیت و به‌درێژایی ساڵ یه‌ك جۆر بۆن به‌كارمه‌هێنه، به‌وپێیه‌ی بۆ نموونه له وه‌رزی هاویندا ئاره‌ق زیاتر ده‌كه‌یته‌وه وه‌ك له وه‌رزه‌كانی تر. خاك - لانه كاشان س/ سیدتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure