29/8/2018 09:15 AM

به‌هۆی بۆنه‌كه‌ته‌وه‌ زیاتر سه‌رنجی ده‌وروبه‌ر رابكێشه‌

بۆنی خۆش بۆ هه‌مووان تایبه‌تمه‌ندییه‌ك ده‌به‌خشێت و واده‌كات لای ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت سه‌رنجڕاكێشتر بیت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆنت خۆش بێت و رێژه‌ی سه‌رنجڕاكێشیه‌كه‌ت بۆ ده‌وروبه‌ر زیاتربێت و بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر بمێنێته‌وه‌، ئه‌وا پابه‌ندی ئه‌م رێنماییانه‌ بكه‌:

1- بۆنه‌كه‌ له‌و به‌شانه‌ی جه‌سته‌ت بپرژێنه‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر بۆنه‌كه‌ی پێوه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، به‌وپێیه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ خوێنی زۆر لێوه‌ هاتوچۆ ده‌كات واده‌كات بۆنه‌كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو جه‌سته‌ت هه‌بێت و بۆنێكی خۆشت پێببه‌خشێت، وه‌كو ژێر یان پشتی گوێ، كه‌مێك سه‌رو له‌پی ده‌ست، مل.

2- دوای پرژاندنی بۆنه‌كه‌ به‌و به‌شانه‌ی جه‌سته‌ت، به‌ده‌ست بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌و هه‌وڵبده‌ خۆی هه‌ڵیبمژێت یان وشكبێته‌وه‌.
 
3- ئه‌گه‌ر كه‌لوپه‌لی جوانكاریت به‌كارهێنا هه‌وڵمه‌ده‌ بۆنه‌كانی به‌ربكه‌وێت، چونكه‌ هه‌م زوو بۆنه‌كه‌ ده‌ڕوات و هه‌م ره‌نگیشی تێكده‌دات.

4- دوای خۆشۆردن راسته‌وخۆ بۆن به‌كارمه‌هێنه‌و چاوه‌ڕوان بكه‌ تا جه‌سته‌ت به‌ته‌واوی وشكده‌بێته‌وه‌.

5- هه‌وڵبده‌ جۆری بۆنه‌كه‌ت به‌پێی وه‌رزه‌كان بگۆڕیت و به‌درێژایی ساڵ یه‌ك جۆر بۆن به‌كارمه‌هێنه‌، به‌وپێیه‌ی بۆ نموونه‌ له‌ وه‌رزی هاویندا ئاره‌ق زیاتر ده‌كه‌یته‌وه‌ وه‌ك له‌ وه‌رزه‌كانی تر.

خاك - لانه‌ كاشان
س/ سیدتی




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved