زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌ران له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كێشه‌ی زیادبوونی كێشی جه‌سته‌یان هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌سه‌ر كورسی داده‌نیشن و ناجوڵێن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی مێشكیان سه‌رقاڵه‌و باری ده‌روونیان ناجێگیره‌و ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر زیادبوونی كێش هه‌یه. ماڵپه‌ری بوڵدسكای چه‌ند هۆكارێكی دیاریكردووه كه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وبوونی فه‌رمانبه‌ران: ئه‌وانیش: * به‌شداریكردن له نانخواردن: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه له فه‌رمانگه پێكه‌وه داده‌نیشن ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن پێكه‌وه نانبخۆن، چه‌ند جۆرێك خواردن و شیرینی یان له‌ماڵه‌وه ده‌به‌ن یان له‌وێ ده‌یكڕن و ئاماده‌ی ده‌كه‌ن و پێكه‌وه داده‌نیشن ده‌یخۆن. دواتریش پێكه‌وه له‌كاتی گفتوگۆكردندا پێكه‌وه بڕێكی زۆر نان ده‌خۆن و ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێشیان، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماڵه‌وه به‌ته‌نها ئه‌وه‌نده ناخوات. * به‌هۆی كاره‌كه‌ته‌وه بیرت لای جۆری خواردنه‌كه نیه: ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه بیت خواردنێكی ته‌ندروست ئاماده ده‌كه‌یت و ده‌یخۆیت، به‌ڵام كاتێك له فه‌رمانگه‌یت ئه‌وا كاتی ئه‌وه‌ت نیه بیربكه‌یته‌وه چ جۆره خواردنێك ده‌خۆیت به‌هۆی ئه‌و په‌ستانه زۆره‌ی به‌هۆی كاره‌كه‌ته‌وه له‌سه‌رته‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی رووت تێده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانت، هه‌ربۆیه خواردنێكی خێرا ده‌خۆیت و ئه‌وجۆره خواردنانه‌ش بڕێكی زۆر چه‌وری و كالۆریان تێدایه‌و ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وبوونت. * رووناكی و پله‌ی گه‌رمی ژووره‌كه: توێژه‌ران ده‌ڵێن هێنده‌ی خواردن پله‌ی گه‌رمی و رووناكی ژوور كاریگه‌ری له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وی هه‌یه، به‌وپێیه‌ی ژووری فه‌رمانگه‌كان فێنكه‌و زۆركات رووناكیه‌كه‌ی كه‌مه، كه ئه‌و دوو هۆكاره‌ش وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن زیاتر ئاره‌زووی نانخواردن بكات و بحه‌وێته‌وه. * زۆر دانیشتن و نه‌خه‌وتن: ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی زۆر ده‌مێنێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بخه‌وێت و وه‌رزش بكات. هه‌ربۆیه زووتر قه‌ڵه‌و ده‌بێت. * كاری زۆر‌و بیركردنه‌وه: به‌هۆی ئه‌و په‌ستانه زۆره‌ی له‌كاتی جێبه‌جێكردنی كاره‌كان له‌سه‌رت دروستده‌بێت، هۆڕمۆنه‌كانی جه‌سته‌ت باش كارناكه‌ن و ده‌بێته هۆی زۆر بیركردنه‌وه‌و قه‌له‌قبوون، ئه‌مانه‌ش هۆكاری قه‌ڵه‌وبوونن. خاك - لانه كاشان س/ عربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure