ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانكۆی(Exeter) ئاشكرای كردووه، ده‌توانرێت خۆپارێزی بكرێت له‌نه‌خۆشییه‌كانی په‌یوه‌ست به پیریی، له‌وانه‌ش هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه و خه‌ڵه‌فان، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌كان ده‌بێت له تاقیگه‌دا. هه‌رچه‌نده هۆكاری ته‌واوی پیر بوون نادیاره، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه خانه‌كان ده‌گه‌نه قۆناغی مردنه‌وه كاتێك توانای كاراكردن‌و وه‌ستاندنی جینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دروست له ده‌ستده‌ده‌ن. توێژه‌ره‌وه‌كانی ئه‌و زانكۆیه ده‌ڵێن» بڕێكی كه‌می (گۆگردید هایدرۆجینی كیمیایی) له شێوه‌ی ده‌رزیی بدرێت له ناوچه‌كانی خه‌زنكردنی وزه له خانه‌كاندا، یاریده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه جینه‌كان ڕێكبخاته‌وه». ئه‌و زانایانه ده‌شڵێن « ئه‌گه‌ر بڕی زۆری ئه‌و ماده‌یه به‌كار بهێنرێت ئه‌وا ژه‌هراوی و مه‌ترسیداره، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و مادده كیمیاییه به ڕاسته‌وخۆ دراوه له هێزی وزه‌كان له خانه‌كاندا كه به (mitochondria)مایتۆكۆندریا ناسراوه، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كان بووه». زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌و كاره‌یان ڕه‌نگه ئه‌و پرۆسانه هێواش بكاته‌وه یان بوه‌ستێنێت كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی پیریی و ئاماژه‌شیان به‌وه داوه له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یاندا ژماره‌ی خانه هه‌ستیاره‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ نیوه. ده‌شتوانرێت بووترێت كه ته‌مه‌نی خانه‌كان به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی (خانه‌ی مردوو یان پیر )ه‌وه دیاریده‌كرێت كه به شێوه‌یه‌كی باش‌و وه‌ك پێویست كار ناكه‌ن و هه‌مان كاریگه‌ریی ده‌نێرن بۆ خانه‌كانی ده‌ووروبه‌ر‌و ده‌وترێت» خانه‌كان به‌هۆی تێكچوونی ترشی ئه‌مینی و هه‌وكردنێكی دیاریكراوه‌وه داده‌خورێن». ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له كاتێكدایه كه له‌م مانگه‌دا ڤیدیۆیه‌كی زانستیی بڵاوبوه‌وه و تێیدا خێرایی دیاریكراوی خۆكوژیی خانه‌یه‌ك ده‌رخرا بوو بۆ پاراستنی له‌ش له نه‌خۆشیی ، له‌و ڤیدیۆیه‌دا خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی مردنی خانه‌كان ده‌رخرا بوو كه (0.03) بوو له خوله‌كێكدا. پێشتر توێژه‌ره‌وه‌كان وایانده‌زانی كه مردنی خانه‌كان له ڕێگه‌ی جوڵه‌ی مادده‌كانه‌وه ده‌بێت له ناوچه‌یه‌كه‌وه كه چڕی زۆره بۆ ناوچه‌یه‌ك كه چڕیی كه‌مه. سه‌رچاوه: الصحە والحیاە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure