29/8/2018 04:13 PM

پڕ داهاتترین فیلم لەسینەمای ئەمریکا ئاشکرابوو

فیلمی سەرکێشی و خەیاڵی زانستی نوێ The Meg سەرتۆپی داھاتەکانی سینەمای لەئەمریکای باکور بەدەستھێنا بەتۆمارکردنی ٤٤.٥ ملیۆن دۆلار .
فیلمەکە لەدەرھێنانی جۆن تۆرتیلتاوب و پاڵەوانێتی جیسۆن ستاسام و بینگبینگ لی و ریان ویلسۆنە.
فیلمی «Mission impossible :fall out» لەپلەی یەکەم دابەزی بۆ پلەی دووەم و ٢٠ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.فیلمی(کریستۆفەر رۆبن) کەفیلمێکی ئەنیمەیشن و کۆمیدییە چوە پلەی سێیەم و ١٢.٤ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.
پلەی چوارەم فیلمی ترسناکی (سلندەرمان)ە کە ١١.٣ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.لەپلەی پێنجەم فیلمی کۆمیدیا و تاوانکاری نوێ «بلاک کلانسمان»ە کە ١٠.٨ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.

خاك- ئاژانسە كان 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved