له توێژینهوهيهدا كه له ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، توێژه‌ران ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه‌مخه‌وی زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت له‌زۆر ڕووهوهـ به‌تایبه‌تتر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری زۆره توشی زه‌هایمه‌ری بكات. هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌باشی ناخه‌ون، زۆربه‌ی كات هه‌ست به ئازاری پشت و ماسولكه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ست به توڕه‌یی و سه‌رئێشه ده‌كه‌ن و زوو له كاره‌كانیان بێزار ده‌بن. گرنگترین خاڵی توێژینه‌وه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه كه‌مخه‌وی ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی جۆره پرۆتین و ڤیتامینێك له جه‌سته‌دا، كه پارێزی له هه‌سته‌وه‌ره ده‌مارییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و پرۆتینانه له جه‌سته‌ی مرۆڤدا توشی زه‌هایمه‌ری ده‌كات له ته‌مه‌نێكی گهنجداو خانه‌كانی مێشكی مرۆڤ ده‌پوكێنێته‌وه. له كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه هه‌موو مرۆڤێك پێویسته له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 7 كاتژمێر بخه‌وێت. خاك - لانه كاشان س/ صحتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure