30/8/2018 08:59 AM

زه‌یتی گوێزی هیندی بۆ قژ به‌سووده‌

له‌ سایتی سیدتی كه‌ زۆرترین بابه‌ت له‌باره‌ی خانمان بڵاوده‌كاته‌وه‌، له‌ نوێترین هه‌واڵیاندا بۆ ته‌ندروستی قژی خانمان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ زه‌یتی گوێزی هیندی به‌كاربهێنن بۆ نه‌رمكردن و جوانكردنی قژیان.

به‌م رێگایانه‌ ده‌توانن به‌ ئاسانترین شێوه‌ قژتان وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێت لێبكه‌ن، ئه‌وانیش:

1- قژت بشۆو به‌باشی وشكی بكه‌ره‌وه‌.

2- له‌ بنی قژه‌كه‌وه‌ هه‌تا سه‌ره‌كه‌ی به‌باشی زه‌یتی گوێزی هیندی لێبده‌.

3- نزێكه‌ی كاتژمێرێك پێوه‌ی بێت و به‌ئاوی شیله‌تێن و شامپۆی بێ مادده‌ی كیمیایی بیشۆ.

ئه‌گه‌ر هه‌فتانه‌ ئه‌م رێگایانه‌ جێبه‌جێبكه‌یت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌بنه‌ خاوه‌ن قژێكی جوان و نه‌رم.

خاك - لانه‌ كاشان





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved