30/8/2018 09:06 AM

سووده‌كانی به‌یبوون

گوڵه‌ به‌یبوون چه‌ندین سوودی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی له‌ دروستكردنی بۆن و كرێم و چه‌ند جۆرێكی ده‌رمان به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها ئاوی گوڵه‌ به‌یبوون بۆ خۆشۆردن و قژ شۆردن به‌كارده‌هێنرێت به‌وپێیه‌ی سوودی بۆ پێست و قژ هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆنێكی خۆش ده‌به‌خشێت و دژه‌ هه‌ستیاريیه‌.

ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ گرنگترین سووده‌كانێتی:

* قژ خاوده‌كاته‌وه‌، كه‌وچكێك گوڵه‌ به‌یبوون و لیترێك ئاو بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر گه‌رمبكه‌، دوای شۆردنی قژت به‌ شامپۆ بیده‌ له‌ قژت، قژه‌كه‌ خاوده‌كاته‌وه‌. ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی بۆ موخۆركه‌و بژبوونه‌وه‌ی قژیش به‌سووده‌و جوانی به‌ قژت ده‌به‌خشێت.

* گوڵی به‌یبوون له‌ناو ئاو دابنێ و بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر به‌جێیبهێڵه‌، دواتر كه‌مێك ئاوی لیمۆی تێكه‌ڵبكه‌و بیده‌ له‌ قژت و پاشان به‌ شامپۆ بیشۆ، كه‌ ئه‌مه‌ به‌سووده‌ بۆ ئه‌و قژانه‌ی به‌هۆی خۆره‌وه‌ سوتاون و وشكبوونه‌ته‌وه‌. پاشان هه‌ستده‌كه‌یت قژت بریقه‌ی په‌یداكردووه‌.

* بۆ ئه‌وه‌ی سوودی بۆ پێستت و قژت و هه‌موو جه‌سته‌ت هه‌بێت، ده‌توانیت به‌رده‌وام له‌كاتی خۆشتندا كه‌مێك گیراوه‌ی گوڵه‌ به‌یبوون بكه‌یته‌ ناو ئه‌و ئاوه‌ی خۆتی پێده‌شۆیت و بۆنیشت خۆشبكات.

خاك - لانه‌ كاشان
س/ سیدتی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved