به به‌شداری زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س، فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی شه‌ڕه ته‌ماته له بونولی رۆژهه‌ڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو. پاش سه‌عاتێك له ده‌ستپێكردنی فێستیڤاڵه‌كه، له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له دۆشاوی ته‌ماته‌ی له‌نێوان ئیسپانییه‌كان و به‌شداربووان، شاره‌كه ڕه‌نگی سوری پۆشی. هه‌روه‌ها له فێستیڤاڵه‌كه‌دا 160 تۆن ته‌ماته به‌كارهێنرا، هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ش له‌و شاره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه شاری بونول به یه‌كێك له‌و ناوچانه ده‌ناسێنرێت كه رێژه‌یه‌كی زۆری ته‌ماته‌ی لێ به‌رهه‌مدێت. سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڤێستیڤاڵه بیرۆكه‌یه‌كی خۆڕسك بوو له‌نێوان منداڵانی ناوچه‌كه‌دا له ساڵی 1945 سه‌ریهه‌ڵداو ساڵ به‌ساڵ فێستیڤاڵه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت. ساڵانه كۆتا چوار شه‌ممه‌ی مانگی ئاب به رۆژی شه‌ڕه ته‌ماته ده‌ستنیشان كراوه‌و دوای كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌ش تیمه‌كانی شاره‌وانی به هاوكاری دانیشتوان هه‌ڵده‌ستن به پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure