فیلمی چیرۆكیی "ئیستادیۆم" له ده‌رهێنانی كه‌یوان فه‌هیمی ده‌رهێنه‌ری كورد‌و وانه‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی مه‌هاباد، له سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران وه‌رگیرا. به‌پێی راپۆڕتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، كورته فیلمی چیرۆكیی "ئیستادیۆم" له ده‌رهێنانی كه‌یوان فه‌هیمی و له به‌رهه‌مێنانی سه‌میرا مه‌رزبان، كه‌یوان فه‌هیمی و "شارۆ فیلم" له‌گه‌ڵ 10 كورته فیلمی تر له سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ركابه‌ری ده‌كات. ئه‌م كورته فیلمه به ماوه‌ی 15 خوله‌ك به‌سه‌رهاتی كوڕێكی مێرمنداڵ ده‌گێڕێته‌وه كه بۆ رۆیشتنی بۆ ئیستادیۆمی یاریگای تۆپی پێ له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكی‌دا خۆی ده‌شارێته‌وه، به‌ڵام باوكی ناچێت بۆ یاریگاو توشی به‌سه‌رهاتێكی تر ده‌بێت. كه‌یوان فه‌هیمی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ری ده‌رهێنانی شانۆ‌و وانه‌بێژی كارگه‌ی فیلمسازی شێوازی ئه‌زمونی له ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران نووسینگه‌ی مه‌هاباد كه چالاكی خۆی له ساڵی 1997 به ئاماده‌كردنی كورته فیلم له ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی مه‌هاباد ده‌ستپێكردو به‌رهه‌مهێنانی 6 كورته فیلمی چیرۆكی له كارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه. ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران نووسینگه‌ی مه‌هاباد یه‌كێكه له ئه‌نجومه‌نه چالاكه‌كان له‌بواری فیلم چێككردن و كاروباری سینه‌مایی به ئه‌زموونی 32 ساڵ له شاری مه‌هاباد له ناوچه‌ی موكریان له باشووری پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا. سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" له رۆژانی 8 تا 14ی مانگی خه‌رمانانی 1397ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure