1- پیاوان له ته‌مه‌نێكی خوارتر‌و هه‌روه‌ها به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆرتر له خانمان، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار، شێرپه‌نجه، شه‌كره‌و جه‌ڵده‌وه ده‌مرن. 2- پیاوان هێنده‌ی خانمان گرنگی ناده‌ن به دۆخی ته‌ندروستی خۆیان. 3- به‌رامبه‌ر به خانمان ئه‌گری ڕه‌چاوكردنی پاكوخاوێنی له‌ناو پیاواندا كه‌متره. 4- پیاوان له‌كاتی پێویستدا كه‌متر سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن. 5- پیاوان كه‌متر پابه‌ندن به ڕه‌فتاره به‌رگریكاره‌كان له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كاندا. 6- له‌ناو پیشه پڕمهترسییهكاندا، پشكی پیاوان زۆرتره. 7- پیاوان زۆرتر له خانمان له‌به‌رده‌م ڕووداوه جۆربه‌جۆره‌كانن. خاك – ئا/ سیامه‌ند موهته‌دی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure