1/9/2018 11:01 AM

ماڵی دەنگبێژانی ئامەد

 

ئامەد-ژینۆ عەبدولڵا

  یە كێك لە وسیما جوانانەی لە شاری ئامەدی باكوری كوردستانی پێ دە ناسرێتەوە، پاراستنی كلتورو فەرهەنگ و فۆلكلۆرو گۆرانی ڕەسەنی كوردانی هەرچوار پارچەی كوردستانە.
لەم سەردانەی دوایەمدا بۆ ئامەد، سەردانی ماڵی دەنگبێژانی كوردانم كرد، لە خانووەیەكی مێژوویی و تاڕادەیەك سیماو دیزانی كلتوری كوردی پێوە دیارە، كۆمەڵێكی زۆر لە حەیران بێژان و گۆرانبێژان كۆببونەوە بۆ  وتنی گۆرانی و حەیرانی كوردی.
  نوورە دین موراد سەرۆكی ماڵی دە نگبێژان لە ئامەد، ئاماژەی بەوە كرد ئەم ماڵە 11 ساڵە بە هاوكاری شارەوانی مەزنی دیاربەكر دامەزراوە، بۆ پاراستنی كلتورو فەرهەنگ وهونەرو  ستران و حەیران و مەقامی ڕەسەنی كوردی و جل و بەرگی هەر چوار پارچەی كوردستان، پێشتر نزیكەی 35 گۆڕانبێژو حەیران بێژمان هەبوو، بەڵام هەندێك لەوانە سەفەریان كرد و هە ندێك لەوانە كۆچی دواییان كرد ئێستا تەنها 17 كە سمان هەیە و تە نها یە ك هونەرمەندیان ژنە.
لەم ماله دا ساڵانە 80 هەزار گەشتیار سەردانیان دەكەن و لە كۆبوونەوەی ئەم هونەرمەندانەدا تەواووی گۆرانی و حەیران و مەقامی هەر چوار پارچەی كوردستان بەزاراوە جیا جیاكانەوە پێشكەش دە كەن و هونەرمەندانی پارچە كانی تری كوردستانیش ڕوودەكەنە ئەم ماڵە بۆ گۆرانی وتن و فێربوونی ئاوازە ڕەسەنە كانی كوردی.
سەرۆكی ماڵی دە نگبێژان لە ئامەد، ئەوەشی ڕوونكردەوە زۆرترین گەشتیار لە نەورۆزدا ڕوودەكەنە ئەم ماڵەو هەوڵدەدەین جل و بەرگ و خواردنە كوردەوارییە كانی هەر چوار پارچەی كوردستان پێشەكەش بكەین و وەك بۆنەیەكی گەورە و فستیڤاڵێكی لێدێت.
نوورە دین موراد، ئەوەشی ڕوونكردەوە پاراستنی ناسنامەو كلتورو زمان و فەرهەنگی كوردی ئەركی هە موو لایەكەوە ساڵانە بیرۆكەی نوێ دادەنێن بۆ ئەم ماڵە و هیوادارین سەنتەرو دامەزراوە فە رهە نگیەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان هە مائاهەنگی و هاوكاری یەكتر بین بۆ زیاتر پێشخستنی هونەرو گۆرانی و فۆلكلۆری ڕەسەنی كوردی.









زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved