پیاز چه‌ندین سوودی ناوازه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌ش واده‌كات له ماڵه‌كانماندا بوونی هه‌بێت. پیاز یه‌كه‌م كرداری هه‌رس باشتر‌و ئاسان ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بوونی ریشاڵی ئینۆلین تێیدا كه خۆراكه بۆ به‌كتریا به‌سووده‌كانی ریخۆڵه. هه‌روه‌ها پیاز پێكهاته‌یه‌كی كیمیایی سروشتی تێدایه به‌ناوی كیریستین كه دژه هه‌ستیار بوونه‌و له‌ش به ئاسانی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن هه‌ڵیده‌مژێت. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی سوودێكی زۆری بۆ نه‌خۆشییه زستانه‌كان هه‌یه و هه‌ڵامه‌ت و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و هه‌وكردنی ده‌م و پوكه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه. پیاز رێگه‌یه‌كی زۆرباشه بۆ به‌هێزكردنی ئێسقانه‌كان و پاراستنیان، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه به‌هۆی چڕی پێكهاته‌كانی نێو پیاز ناهێڵێت ئێسكه‌كانمان له‌ناوبچن، مادده‌یه‌كی سروشتییه بۆ درێژبوونه‌وه‌و به‌هێزبوونی قژ، هه‌روه‌ها پیاز رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا داده‌به‌زێنێت به‌هۆی بوونی كرۆم و دووه‌م كبریتیدو بۆربیل ئه‌لیل تێیدا. به‌رده‌وام خواردنی پیاز رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت له خوێندا، چونكه كبریت و كرۆم و ڤیتامین B تێدایه، هه‌روه‌ها دڵ ده‌پارێزێت له زیان، جگه‌له‌وه‌ش پێكهاته‌كانی نێو پیاز رێگری له گه‌شه‌كردنی گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كات. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure