زۆرێك له دایكان له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت ژهك كه یه‌كه‌م ده‌ردراوی شیره نایده‌ن به منداڵه‌كانیان، به‌ڵام ئایا له‌ڕووی پزیشكییه‌وه سوودو گرنگی ژهك چییه بۆ منداڵ كه پێویسته دایكان منداڵه‌كانیان بێبه‌ش نه‌كه‌ن له‌و سوودانه. د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان بۆ سایتی خاكی روونكرده‌وه‌و وتی كه ئه‌م سوودو گرنگیانه‌ی هه‌یه: 1- ژهك یه‌كه‌م شیره كه له كۆتایی ماوه‌ی سكپڕیدا دروستده‌بێت و پڕیه‌تی له ئمیونۆگڵۆبیولین كه گرنگه بۆ سیستمی به‌رگری منداڵی تازه له‌دایكبوو، له‌به‌ر گرنگییه‌كه‌ی له به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری منداڵه‌كه به یه‌كه‌م كوتان ئه‌ژمارده‌كرێت. 2- ژهك ده‌وڵه‌مه‌نده به كاربۆهیدرات و پڕۆتین و ئمیونۆگڵۆبیولین كه گرنگن بۆ گه‌شه‌ی منداڵی تازه له‌دایكبوو، به‌ڵام بڕی چه‌ورییه‌كه‌ی كه‌مه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵی تازه له‌دایكبوو توانای هه‌رسی چه‌وری كه‌مه. 3- ژهك بڕه‌كه‌ی كه‌مه‌و خه‌سته، به‌ڵام وزه‌یه‌كی زۆر ده‌به‌خشێت به منداڵه‌كه به‌هۆی پێكهاته‌كانی. 4- پیسایی سه‌ره‌تای منداڵی تازه له‌دایكبوو ڕه‌ش و خه‌سته پێیده‌وترێت میوكۆنیهم، به ناڕه‌حه‌ت بۆی ده‌كرێت، به‌ڵام ژهك یارمه‌تیده‌ره بۆ ئاسانكردنی ئه‌وكاره، بۆیه له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره پێیده‌وترێت ده‌رمانی دژه قه‌بزی. 5- ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كی شیر بیه‌وێت ژهك دروستبكات ئه‌وا بۆ هه‌ر پێوانه‌یه‌ك (ڕه‌قه‌مێك) له ژهك 80 دۆلاری ئه‌مریكی تێده‌چێت، بۆیه ژهك سوودو گرنگی خۆی هه‌یه‌و پێویسته دایكان منداڵه‌كانیان له‌م سوودانه بێبه‌ش نه‌كه‌ن. خاك – ئا/ تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure