زه‌ردوویی، بریتییه له زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕانی ڕه‌نگی پێست و سپێنه‌ی چاو و به‌شی ناوه‌وه‌ی ده‌م، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی مادده‌یه‌ك كه پێیده‌وترێت بیلیڕۆبین. بیلیڕۆبین، له ئه‌نجامی تێكشكانی خڕۆكه سووره‌كانی خوێنه‌وه به‌رهه‌مدێت و له جگه‌ردا ده‌گۆڕدرێت بۆ مادده‌یه‌ك كه به‌ئاسانی له‌ڕێگه‌ی میزو پیساییه‌وه فڕێده‌درێته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش. جۆره‌كانی زه‌ردوویی چین و ئایا مه‌ترسیدارن؟ هۆكارو چاره‌سه‌ری زه‌ردوویی كامانه‌ن؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان به سایتی خاكی راگه‌یاند: زه‌ردوویی چه‌ند جۆرێكی هه‌یه كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: 1- زه‌ردوویی فیسیۆلۆجی (نه‌خۆشی نیه): له دووه‌م یان سێیه‌م ڕۆژی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، له هه‌موو جۆره‌كانی تر زۆرتره، له ئه‌نجامی باش پێنه‌گه‌یشتنی جگه‌ری منداڵی تازه له‌دایكبوو ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها هۆكارێكی تری په‌یوه‌ندی به ته‌مه‌نی خڕۆكه سووره‌كانی منداڵی تازه له‌دایكبوو هه‌یه كه كه‌مه، بۆیه زووتر تێكده‌شكێن و مادده‌ی بیلیڕۆبین به‌رهه‌مده‌هێنن. له دوای هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ته‌مه‌نه‌وه نامێنێت، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی پێگه‌یشتنی جگه‌ره‌وه، بۆیه زۆربه‌یان پێویستیان به چاره‌سه‌ر نابێت. 2- زه‌ردوویی به‌هۆی نه‌گونجانی گروپی خوێنی دایك و منداڵه‌كه: زۆرجار له‌ڕۆژی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌وه زه‌ردوویی ده‌رده‌كه‌وێت و پێویستیان به چاره‌سه‌ر ده‌بێت. 3- زه‌ردوویی به‌هۆی شیری مه‌مكی دایكه‌وه: شیری هه‌ندێك دایك مادده‌یه‌كی تێدایه كه ده‌بێته هۆی ته‌مبه‌ڵبوونی جگه‌رو به‌هۆیه‌وه زه‌ردوویی له هه‌فته‌ی دووه‌می ته‌مه‌نیه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ندێكجاریش تا ته‌مه‌نی 10 هه‌فته به‌رده‌وامده‌بێت، زۆركه‌م پێویست به چاره‌سه‌ر ده‌كات به‌ڵام پێویست به پێنه‌دانی شیری دایك ناكات. 4- زه‌ردوویی به‌هۆی كه‌م پێدانی شیر به‌تایبه‌ت له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ته‌مه‌ندا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه‌و كه‌م ده‌ردانی مادده‌ی بیلیڕۆبین بۆ ده‌ره‌وه‌ی له‌ش له‌ڕێگه‌ی پیساییه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ه‌شه‌وه زه‌ردوویی دروستده‌بێت. 5- ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له ئه‌نزیمه‌كانی یان په‌رده‌ی ده‌وری خڕۆكه سووره‌كانی خوێن هه‌بوو، ئه‌وا ده‌بێته هۆی شیبوونه‌وه‌ی خڕۆكه سووره‌كان و كۆبونه‌وه‌ی مادده‌ی بیلیڕۆبین و ده‌ركه‌وتنی زه‌ردوویی. د.پشده‌ر چه‌ند رێنماییه‌كیشی ره‌ه‌نكرده‌وه، ئه‌وانیش: * له‌كاتی هه‌ستكردن به زه‌ردوویی منداڵه‌كه‌ت، پێویسته به زووترین كات سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی منداڵانی پێبكه‌یت، چونكه ئه‌گه‌ر مادده‌ی زه‌ردووییه‌كه واته بیلیڕۆبین له ئاستێكی دیاریكراو به‌رزترببێته‌وه، ئه‌وا له به‌شه‌كانی جه‌سته‌دا ئه‌نیشێت به‌تایبه‌ت له مێشكداو ژیانی منداڵه‌كه‌ت بۆ هه‌میشه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. * له دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا هه‌میشه له‌به‌ر ڕووناكی ئاسایی بۆ زه‌ردوویی سه‌یری بكه، چونكه له تاریكی و رووناكی گڵۆپ هه‌ست به زه‌ردوویی ناكه‌یت. * بێ بڕیاری پزیشكی پسپۆڕی منداڵان هیچ ده‌رمانێك مه‌ده به منداڵه‌كه‌ت، چونكه دواتر په‌شیمانی هیچ له‌و كاره‌ساته ناگۆڕێت كه به بڕیاری هه‌ڵه به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌تدا هاتووه. سه‌باره‌ت به نیشانه مه‌ترسیداره‌كان له‌كاتی زه‌ردوویی منداڵی تازه له‌دایكبوو، نیشانه‌كان ئه‌مانه‌ن: 1- زه‌ردوویی له ماوه‌ی 24 كاتژمێری یه‌كه‌می ته‌مه‌نی. 2- ئه‌گه‌ر زه‌ردووییه‌كه به‌خێرایی زیادی كرد‌و تۆختر بوو له‌گه‌ڵ كاتدا. 3- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه تای هه‌بوو. 4- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه نه‌خۆش دیاربوو. 5- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه شیر خواردنی باش نه‌بوو. 6- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه هۆشی باش نه‌بوو یان هه‌ستتكرد زۆرتر خه‌وتوو دیاره. خاك - تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure